ئومێد خۆشناو،
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رەتیدەكاتەوە كە نوێنەری حیزبەكان
لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاگاداری ناوەڕۆكی گرێبەستی 50 ساڵەی نێوان هەرێمی
كوردستان و توركیا نەبن.
ئاوێنە: ئومێد
خۆشناو، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك، لە نوسینێكدا سەبارەت بە
گرێبەستی 50 ساڵەی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و توركیا، رایگەیاندوە"ده‌مێکه
چه‌ند که‌سێک له ئاستی سه‌رو ناوه‌ندو خواروی هه‌ندێ حزب، باسی ئه‌وه ده‌که‌ن
گوایه ئاگاداری ناوه‌ڕۆکی گرێبه‌ستی ٥٠ ساڵه‌ی نێوان کوردستان و تورکیا نین. ئه‌و
که‌سانه پێویسته له نوێنه‌رانی خۆیان له حکومه‌ت بپرسن ئایه ئه‌و گرێبه‌سته چیه‌و
چه‌ند ئاگادارن؟، پێویست ناکات ڕایگشتی چه‌واشه بکه‌ن."
بەقسەی ئومێد
خۆشناو، گرێبه‌ستی
٥٠ ساڵه له‌سه‌رده‌می کابینه‌ی ٧ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌و له‌و ده‌م ئه‌نجومه‌نی
هه‌رێمی نه‌وت و غاز به‌و شێوه‌یه بو: سه‌رۆک
وه‌زیران نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆک وه‌زیران عیماد ئه‌حمه‌د،
وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کان ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری
دارایی شێخ بایز تاڵه‌بانی، وه‌زیری پلاندانان عه‌لی سندی، سکرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
دکتۆر ئامانج ڕه‌حیم.
ئەو وتوشیەتی"ئه‌رێ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و به‌ڕێزانه
کێن و له چ حزبێکن؟ ئه‌رێ چ جارێک یه‌کێک له‌و به‌ڕێزانه باسی ئه‌وه‌ی کردوه
ئاگاداری گرێبه‌سته‌که نه‌بن؟"
هەروەها ئاماژەی
بەوەشداوە كە " له‌سه‌رده‌می
کابینه‌ی ٨ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و پێداچونه‌وه به گرێبه‌سته‌که‌دا،
شاندێکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که پێکهاتبو له قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆک
وه‌زیران، رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و نوێنه‌ری ئه‌وکاتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئاشتی
هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کان، عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان، ئامانج
ڕه‌حیم سکرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌سه‌رده‌می کابینه‌ی ٨ چونه تورکیا و هه‌مواری
ڕێکه‌وتنه‌که‌یانکرد."
وتوشیەتی"دیسان ئه‌رێ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وانه
کێ بون و له چ حزبێک بون؟ ڕۆژێک له ڕۆژان که‌سێکتان بینی له‌وانه بڵێن ئاگادارنین؟"
سەرۆكی
فراكسیۆنی پارتی وتوشیەتی"چه‌ند جارێک ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی نه‌وت و گاز، بۆ
زانیاری دان له‌گه‌ڵ سکرتێر و ڕێکخه‌ری حزبه‌کان و مه‌کته‌بی سیاسی حزبه‌کان کۆبونه‌وه‌و
زانیاری وردیان پێدان."
بەبڕوای ئومێد
خۆشناو "واباشه چیتر خۆڵ نه‌که‌نه چاوی خه‌ڵک و ڕای گشتی چه‌واشه نه‌که‌ن،
هه‌ر پرسیارێکتان هه‌یه له نوێنه‌رانی خۆتانی له‌حکومه‌ت بکه‌ن."
گرێبه‌ستی ٥٠ ساڵه‌و چه‌ند ڕاستیه‌ک.