لە رانیە خۆپیشاندان دەستیپێكرد
  2020-12-05       952       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە شاری رانیەی دەڤەری راپەڕین، وەك ناڕەزایەتییەك دژبە نەبونی موچەو خراپی دۆخی گوزەرانیان دەستی پێكرد.

ئاوێنە: مامۆستایان و فەرمانبەرانی خۆپیشاندەر لە بەردەم باخی گشتی شارەكە گردبونەتەوەو داوای بەشداریی زیاتری هاوڵاتیان و موچەخۆران دەكەن بۆ جەختكردنەوە لەسەر داخوازییەكانیان.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی خۆپیشاندەری رانیە، جەخت لەسەر بەردەوامی ناڕەزایەتییەكانیان بەشێوەیەكی ئاشتیانە دەكەنەوە تا ئەو كاتەی داخوازییەكانیان جێبەجێ دەكرێن.

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×