وێنە..بڵاوەپێكردنی هێزە ئەمنییەكان لەناو بازاڕی سلێمانی درێژەی هەیە
  2020-12-05       993       

ئەمڕۆ شەممە، بڵاوەپێكردنی هێزە ئەمنییەكان لەناو بازاڕی شاری سلێمانی درێژەی هەیە ئەوەش بەمەبەستی رێگریكردن لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان.

ئاوێنە: زریان محەمەد پەیامنێری ئاوێنە لە سلێمانی رایگەیاند، لە شەقامی مەلەوی و بەردەکی سەرا و بەردەم مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی ھێزێکی ئەمنی زۆر بەمەبەستی ڕێگری کردن لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان بڵاوەی پێکراوە.

وتیشی"ھێزە ئەمنیەکانی سلێمانی لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی خۆپیشاندەران ھەر جۆرە ناڕەزایەتیەک لە ئەگەری دروستبونیدا."

ئەوەش لەكاتێكدایە رۆژی چوارشەممەی رابردو بە دەستپێشخەری مامۆستایانی ناڕازی، خۆپیشاندان لە سلێمانی دەستی پێكردو رۆژی پێنجشەممە بەردەوامی بەخۆپیشاندانەكە دراو گرژی لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەراندا رویداو چەندین كەس دەستگیركران و برینداربون، لەو رۆژەوە تاوەكو ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەكان بەچڕی لەناو بازاڕی شارەكە بڵاوەیان پێكراوە.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×