2021-01-13   423     
پارێزگاری سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێ واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دیاریبكرێته‌وه.
ئاوێنه: هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م ده‌رگای قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه‌و داواده‌كه‌ین پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌ستپێكاته‌وه".
پارێزگاری سلێمانی ڕاشیگه‌یاند، "وەزارەتی پەروەردە پێشنیازی کردووە پۆلی 12 لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە لەنێو هۆڵەکانی خوێندن دەست بە خوێندن بکەنەوە. هەرەوەها پێشنیازکراوە لە 1ی مانگی داهاتووەوە دەست بە خوێندن بکرێتەوە، ئەگەر ئەوەش پەسند نەکرا، ئەوا رۆژی 01-03-2021 بە تەواوی دەست بە پرۆسەی خوێندن بکرێتەوە".