لە كەركوك باندێكی دزی و ڕفاندنی هاوڵاتیان دەستگیركران
  2021-01-13       391       
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك ڕایدەگەیەنێت: دوێنێ سێ شەممە باندێك كە كاریان دزی و ڕفاندنی هاوڵاتیان بووە، دەستگیركران.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك بڵاویكردەوە: لەدوای ئەوەی پێشتر زانیاریان پێ درابوو، دوێنێ سێ شەممە لەلایەن هێزەكانی كاروباری ناوخۆ لە پۆلیسی كەركووك باندێكی سێ كەسی دەستگیركران.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك ئەوەشی خستەڕوو: ئەو باندە كاریان دزی و ڕفاندنی هاوڵاتیان بووە ، سەرەتا باندەكە ڕووبەرووی پۆلیسی كەركووك بوونەتەوە، سەرەنجام دەستگیر كراون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×