عێراق لەتوشبون‌و گیان لەدەستدان بەکۆرۆنا لەئاستی وڵاتانی عەرەبیدا یەکەمە
  2021-01-17       414       

بەپێی ئەو ئامارانەی ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە عێراق لەتوشبون‌و گیان لەدەستدان بەکۆرۆنا لەئاستی وڵاتانی عەرەبیدا لەپلەی یەکەمدایە.

 

ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەڕاپۆرتێکیدا ئاماژە بەوە دەکات کە زیاتر لە ٩٤ ملیۆن کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون لەئاستی جیهاندا، نزیکەی دو ملیۆن‌و ١٢٩ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسەکە باس لەوە دەکات ئەمەریکا لەئاستی جیهاندا زۆرترین ژمارەی توشبون بەڤایرۆسی کۆرۆنای تیا تۆمار کراوە زیاتر لە ٢٣ ملیۆن‌و ٣٠٠ هەزار کەسە، ٣٩٢ هەزار حاڵەتی گیان لەدەستدانیش هەبوە، پاشان هندو بەرازیل‌و روسیاو بەریتانیا بەپێی ریزبەندی زۆرترین ژمارەی توشبون‌و گیان لەدەستدانیان تیادا تۆمار کراوە.

رۆیتەرز ئەوەشی رونکردوەتەوە "عێراق لەتوشبون‌و گیان لەدەستدان بەکۆرۆنا لەئاستی وڵاتانی عەرەبیدا لەپلەی یەکەمدایە، کە زیاتر لە ٦٠٧ هەزار کەس توشبون‌و ١٣ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە، پاشان مەغریب‌و سعودیەو ئەردەن‌و ئیمارات بەپێی ریزبەندی زۆرترین ژمارەی توشبون‌و گیان لەدەستدانیان بەڤایرۆسی کۆرۆنا تیادا تۆمار کراوە

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×