دارایی پەرلەمانی عێراق: تێپەڕاندنی بودجە پێویستی بە رێككەوتنی سیاسییە
  2021-01-17       406       

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021 پێویستی بە رێككەوتنی سیاسییە.

ئاوێنە: ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەكە، ئەمڕۆ یەكشەممە، بە ئاژانسی رەسمی هەواڵی عێراقی راگەیاندوە، لیژنەی دارایی بۆ پڕۆژە یاسای بودجە هەڵدەستێت بە دیاریكردنی ئەو پێشنیارانەی كە پێی وایە پێویستیان بە گۆڕانكارییە لەگەڵ چۆنیەتی دابەشكردنی خەرجییە گشتییەكان.

جەختیشی كردۆتەوە كە تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمان پێویستی بە هاوكاری و رێككەوتنی سیاسی هەیە.

دوێنێ شەممە، پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی خۆیدا كۆتایی هێنا بە گفتوگۆكردن لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×