2021-01-21   807     
بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، كۆرۆنا ڤایرۆسێكی به‌و شێوه‌یه كوشنده نه‌بووه، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی زۆر خێرایه.
ئاوێنه: شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە بەدەنگی ئەمریکای راگەیاند، "دۆخی كۆرۆنا لەهه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا له‌ژێر كۆنترۆڵدایه، ئێمه بڕوامان وایه كەكۆرۆنا له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌شێكی زۆری خه‌ڵك گرتوویه‌تی".
ئاماژەی ئاماژەی بەوه‌شداوە، "ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەهەرێم ڕووی لەکەمیکردووە بەجۆرێک دۆخەکە لەکۆنترۆڵدایە و ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانیین كۆنتڕۆڵی بارودۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بهێڵینه‌وه، له‌مانگی سێ‌دا پێشبینی ده‌كه‌م بتوانیین نزیك بینه‌وه له‌سفر".
ئەوەشی خستوەوتەڕوو، "له‌هه‌موو سنوری سلێمانی نزیكه‌ی 36- 38نه‌خۆشمان هه‌یه، له‌هه‌ولێر و دهۆك له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كاندا هه‌ندێك زیاتر هه‌یه به‌ڵام ڕێژه‌ی تووشبوون له‌چه‌ند ڕوژی ڕابردوودا دڵخۆشكه‌ره".
وتیشی،"له‌ئێستادا پێویستی داخستنی خوێندنگاكان نه‌ماوه، ناكرێتت پرۆسه‌ی خوێندن ڕابگیرێت، به‌ڵام پرۆسه‌كانی تر كه له‌چوارده‌وری ئه‌ون ڕانه‌گیرێت باوه‌ڕیش ناكه‌م له‌مه‌سه‌له‌ی ڕاگرتنی سێكته‌ری خوێندن ئه‌وه‌نده كاریگه‌ریمان هه‌بووبێت له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا."
راشیگەیاند،"كۆرۆنا مه‌ترسی ڕێژه‌ی مردنه‌كه‌ی 3% بووه‌و بۆیە كۆرۆنا ڤایرۆسێكی به‌و شێوه‌یه كوشنده نه‌بووه، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی زۆر خێرایه.
به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ،تا ئێستا 105 هەزار و 339 کەس له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 89 هەزار و 704 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هه‌زار و 448 کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان لەدەستداوە.