داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەكانی بەغدای گرتە ئەستۆ
  2021-01-22       723       

رێكخراوی داعش، به‌رپرسیارێتی خۆی لە ته‌قینه‌وه‌كانی دوێنێی به‌غدای راگەیاند كه‌ تێیاندا 32 كه‌س كوژران و 110 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بون.

ئاوێنە: رێكخراوی داعش لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، چه‌كدارێكیان به‌ ناوی "ئه‌بو یوسف ئه‌نساری" به‌ پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو خۆی له‌ گۆڕه‌پانی "تەیەران"ی بەغدا ته‌قاندۆ‌ته‌وه‌ و دوه‌م ته‌قینه‌وه‌ش كه‌سێكی دیكه‌ به‌ ناوی "محه‌مه‌د عارف ئه‌لموهاجیر" ئه‌نجامیداوه‌ له‌ هه‌مان شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م.

دوێنێ دو خۆكوژ دوابەدوای یەك لە گۆڕەپانی تەیارانی ناوەڕاستی بەغدا خۆیان تەقاندەوەو بونە هۆی كوژرانی 32 كەس و برینداربونی 110 كەسی دیكە.

تەقینەوەكانی كاردانەوەی زۆریان لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە لێكەوتەوە.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق دوابەدوای تەقینەوەكە فەرمانی دا بە دورخستنەوەی پێنج بەرپرسی باڵای ئەمنی لە پۆستەكانیان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×