دهۆك؛ باوكێك كوڕە 33 ساڵانەكەی خۆی كوشت
  2021-01-22       1299       

پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردو بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە لە گوندێكی پارێزگاكە باوكێك كوڕە تەمەن 33 ساڵانەكەی خۆی كوشتوە.

ئاوێنە: موقەدەم هێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە درەنگانی شەوی رابردو لە گوندی 'پیرموس' باوكێك كوڕە تەمەن 33 ساڵانەكەی خۆی كوشتوە."

بەپێی قسەی موقەدەم هێمن سلێمان، دوای روداوەكە، ئەو باوكە دەستبەجێ خۆی رادەستی پۆلیس كردوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە باوكەكە بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەو بەپێی ماددەی 406ی یاسای سزادانی عێراقی، بەندكراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×