گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 13 هەزار كەس
  2021-01-25       496       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا، حەوت توشبوی كۆرۆنا لە سەرتاسەری وڵات گیانیان لەدەستداوە بەوەش كۆی گشتی گیانلەدەستدان لە عێراق گەیشتۆتە 13 هەزار كەس.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 34 هەزار و 907 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان 813 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتر بوە لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە یەك هەزارو 585 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا حەوت توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە یەك دانەیان لە هەرێمی كوردستان بوە ئەویش لە دهۆك تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 614 هەزار و 576 كەس و لەوانە 13 هەزار كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 583 هەزارو 127 كەسیان چاكبونەتەوەو 18 هەزارو 449 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 158 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×