2021-02-13   522     
لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق پێشنیازی پڕۆژه یاسایه‌كی كردووه كه باس له‌وه ده‌كات به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان بگۆڕدرێت بۆ بڕه پاره.
ئاوێنه: ئیخلاس دلێمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووه كه دابینكردنی به‌شه خۆراك بۆ هاوڵاتیان گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆری تێدا ده‌كرێت و پاره تیایدا به‌فیڕۆ ده‌درێت، بۆیه باشتره له‌بری به‌شه خۆراك بڕه پاره‌یه‌ك به هاوڵاتیان بدرێت.
وتیشی كه له هاورده‌كردنی مادده‌كانی به‌شه خۆراكدا، پێداویستییه‌كان به نرخێكی گرانتر ده‌كڕدرێـت وه‌ك له‌وه‌ی ئێستا له بازاڕه‌كاندا هه‌یه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونیكردووه‌ته‌وه كه حكومه‌ت به‌شی یه‌ك كه‌س له ئارد به 9 هه‌زار دینار هاورده ده‌كات، له‌كاتێكدا له بازاڕه‌كانی ناوخۆدا به 4 هه‌زار دیناره.