سێ تۆمەتبار بە سێ کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران
  2021-02-23       349       
بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران رایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە سێ تۆمەتبار بە سێ کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیربکەن و کە یەکێکی ئێرانییەو دو کەسەی دیکەش خەڵکی هەرێمی کوردستانن.

ئاوێنە: بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوێنێ دوشەممە لەلایەن هێزەکانیانەوە لەناو شارۆچکەی سۆران توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی سێ کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری شیشە لەگەڵ دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە دەستگیرکراوان ئێرانییە و دو کەسەی دیکەش خەڵکی هەرێمی کوردستانن، تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دراونەتە دادگا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×