باڵیۆزی تورکیا: باڵیۆزی ئێران دوایین کەسە لە بابەتی رێزگرتن لە سنوورەکانی عێراق وانە بە تورکیا بدات
  2021-02-28       522       
فاتیح یڵدز باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، رایگەیاند: ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، دوایین کەسە لە بابەتی رێزگرتن لە سنوورەکانی عێراق وانە بە تورکیا بدات.

ئاوێنە: فاتیح یڵدز لە تویتەرەوە وەڵامی ئیرەج مەسجدی دایەوە کە لە چاوپێکەوتنێکیدا داوای لە تورکیا کردبوو عێراق جێبهێڵێت و رێز لە خاکەکەی بگرێت.

فاتیح یڵدز نووسیویەتی، "پێموایە باڵیۆزی ئێران دوایین کەسە لە بابەتی رێزگرتن لە سنوورەکانی عێراق وانە بە تورکیا بدات".

رۆژی شەممە، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، "دەستوەردانی سەربازیی تورکیا لە عێراق رەتدەکەینەوە، پێویستە هێزەکانی تورکیا نەبنە هەڕەشە یان پێشێلکردنی خاکی عێراق".

ئیرەج مەسجدی وتی: "تورکیا چ پەیوەندییەکی بە شنگالەوە هەیە؟، ئەمە پرسێکی ناوخۆیی عێراقە و عێراقییەکان خۆیان دەبێت ئەمە چارەسەر بکەن، تورکیا هیچ پەیوەندییەکی نییە کە هەڕەشە بکات یان بڕیار لەسەر ئەم بابەتە دەربکات".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×