دارایی پەرلەمانی عێراق: چوار كۆسپ لەبەردەم پڕۆسەی پەسەندكردنی بودجەدان
  2021-03-07       727       

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، دەڵێت، چوار كۆسپ لەبەردەم پڕۆسەی پەسەندكردنی بودجەدان و جەختیش دەكاتەوە كە لە پڕۆژە یاسای بودجەدا هیچ باجێك بەسەر موچەی فەرمانبەراندا نەسەپێنراوە.

ئاوێنە: ئەحمەد سەفار، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی رەسمی هەواڵی عێراق رایگەیاند چوار كۆسپ لەبەردەم پڕۆسەی پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجەدان.

بەپێی قسەی ئەحمەد سەفار، كۆسپی یەكەم پەیوەستە بە رێككەوتنی سیاسییەوەو دوەم پەیوەندی بە پشكی پارێزگاكانەوە هەیە و كۆسپی سێیەمیش پەیوەندی بە پلەكانی فەرمانبەرانەوە هەیەو هەرچی كۆسپی چوارەمە پەیوەستە بە پشكی هەرێمی كوردستانەوە.

هەروەها رەتیشیكردۆتەوە كە لە پڕۆژە یاسای بودجەدا هیچ باجێك بەسەر موچەی فەرمانبەراندا سەپێنرابێت و وتویەتی، لیژنەی دارایی ئەو بڕگەیەی بودجەی لابردوە كە باج بەسەر موچەی فەرمانبەراندا دەسەپێنێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×