پاپا لە هەولێر چاوی بە باوكی ئالان كوردی كەوتوە
  2021-03-07       925       
پاپا فرانسیس و باوكی ئالان كوردی

ئەمڕۆ یەكشەممە ڤاتیكان بڵاوی كردەوە پاپا فرانسیس لە میانی سەردانەكەیدا بۆ هەولێر، لەگەڵ عەبدوڵا كوردی باوكی ئالان كوردی ئەو منداڵەی لە ئاوەكانی توركیادا خنكا، دیداری هەبوە.

ئاوێنە: بەپێی ماڵپەڕی فەرمیی دەوڵەتی ڤاتیكان، لە كۆتایی قوداسەكەی ئێوارەی ئەمڕۆی شاری هەولێردا، پاپا فرانسیس دیداری لەگەڵ عەبدوڵا كوردی، باوكی ئالان كوردیدا هەبوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەنێوان پاپا و باوكی ئالان كوردیدا، گفتوگۆیەكی درێژ بەڕێوەچوە.

بەپێی بەیاننامەیەكی ڤاتیكان، پاپا لەڕێگەی وەرگێڕەوە قسەی لەگەڵ عەبدوڵا كوردی كردوەو گوێی لە ئازارەكانی ئەو باوكە گرتوەو هاوبەشەكانی قوڵی ئازارەكانی كردوە.

هەروەها باوكی ئالان كوردی سوپاسی پاپا فرانسیسی كردوە بۆ وتەكانی و پاشا تابلۆیەكی پێشكەشكردوە كە وێنەی ئالان كوردی كوڕی لەسەر بوە.

ئالان كوردی كە ساڵی ٢٠١٥ لە تەمەنی سێ ساڵیدا لەگەڵ خێزانەكەی، لە ڕێگەی ئاوەكانی توركیاوە هەوڵیان دا ڕو لە ئەوروپا بكەن، بەڵام لە ڕێگەدا توشی كارەساتی نقوبونی بەلەمەكەیان بون، یەكێك لە قوربانییەكان ئالان كوردی بو، دوای ئەوەی خنكا و تەرمەكەی لە كەنارێكی دەریادا بەجێما، لەلایەن فۆتۆگرافەرێكەوە وێنەی گیرا و بە شێوەیەكی بەربڵاو بە جیهاندا بڵاوبوەوە، ئەمەش وای كرد ویژدانی جیهان بجوڵێنێ و ئالان ببێتە سیمبۆلی قوربانییانی رێگەی گەیشتن بە ئەوروپا.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×