وەزارەتی پەروەردەی توركیا: له‌ كۆی ٢٠ هه‌زار مامۆستا ته‌نها 3 مامۆستا بۆ زمانی كوردی دادەمەزرێنێت
  2021-03-11       551       


وەزارەتی پەروەردەی توركیا ڕایگەیاندووە، ئەمساڵ (20) هەزار مامۆستای نوێ دادەمەزرێن، بەڵام ژمارەی ئەوانەی بۆ كوردی تەرخان كراون تەنها سێ مامۆستان دوو بۆ زاراوەی كرمانجی و یەكیش بۆ زازاكی.

ئاوێنه‌: (موحەمەد ئەمین ئەی) لە دەستپێشخەری مامۆستای كوردی دەڵێت زیاتر لە (800) مامۆستای كوردی هەن كە چاوەڕوانی كار دەكەن.

لە توركیا لە قوتابخانە سەرەتاییەكاندا هەفتەی دوو خولەك وەكو وانەی بژاردە وانەی كوردی هەیە، بەڵام بۆ ئەو مەبەستە پێویستە بەلانی كەم (10) منداڵ لە پۆلەكەدا ئەو وانەیە هەڵبژێرن ئەوجا دەتوانن لە هەفتەكەدا دوو خولەك كوردی بخوێنن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×