مەولود باوە موراد ئەندامی پێشووی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی،، لەڕوونکردنەوەیەکدا ئەو هەوالانە رەتدەکاتەوە کە وازی لەیەکگرتووی ئیسلامی هێنابێتو بووبێت بەپارتی.
دەقی روونکردنەوەکەی مەولود باوەموراد:
بەڕێزان ئەندام و لایەنگرانی یەکگرتوو، سەرجەم حزبەکانی کوردستان سڵاو و ڕێز...
سەبارەت بەوهەواڵەی ئەمڕۆ لەهەندێ ڕایەڵەکانی سوشیال میدیا بڵاو بووەتەوە، گوایە بەندە وازهێنانی خۆم لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕاگەیاندوە، چومەتە ڕیزەکانی پارتی، لێرەوە بۆ هەموو لایەکی ڕادەگەیەنم سەرلەبەری ئەم هەواڵە دورە لەڕاستی و بێ بنەمایە، وە لەئێستادا بە هیچ ناونیشانێک لە هیچ پۆستێکی حیزبی و حکومیدا نیم، بەندە لەماوەی ڕابردودا سەرگەرمی خوێندنی دکتۆرا بووم، و دۆستانیشم دەزانن ئەوە نزیکەی دوو ساڵە ناساغ بووم لەماڵەوە، هیوادارم خاوەنەکانی ئەم هەواڵە ئامانجەکانی خۆیان نەپێکن...