دوا وادە بۆ خۆتۆماركردن لە ئەپڵیكەیشنی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوڵەی خۆراك راگەیەندرا
  2025-06-08       10348       

بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە كە رۆژی 5ی 7ی 2025 دوا وادەیە بۆ خۆتۆماركردن لە ئەپڵیكەیشنی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوڵەی خۆراك.

ئاوێنە: بەڕێوەبەراتیی رێكخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا داوای لەسەرجەم بریکارەکانی ئاردو خۆراک كردوە كە سەرجەم هاوڵاتیان ئاگادار بکەنەوە لە بەئەلیکتڕۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک.

ئەوەشی خستۆتەڕو، 5ی 7ی 2025، دوا وادەیە بۆ خۆتۆماكردن لە پەڵیكەیشنی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوڵەی خۆراك و پڕۆسەكە لەدوای ئەو وادەیە كۆتایی دێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×