چەكدارانی سەربە توركیا دو هاوڵاتی كورد لە عەفرین دەڕفێنن
  2025-06-08       141       

میدیای رۆژئاوای كوردستان بڵاویكردەوە، چەكدارانی سەربە توركیا دو هاوڵاتی كوردییان لە عەفرین رفاندون.

ئاوێنە: ئاژانسی هاوار نیوز لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە لە عەفرین بڵاویكردەوە، چەكدارانی گروپی "ئەحرار شەرقیە"ی سەربە توركیا، لە عەفرین چەند هاوڵاتییەكیان ئازار داون كاتێك لە شاری حەڵەبەوە بەبۆنەی جەژن هاتونەتە عەفرین.

هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو چەكدارانەی سەربە توركیا دو هاوڵاتی كوردییان بە ناوەكانی "رەشید سەیدۆ بەكر" و برازایەكی بەناوی "عەگید بەكر" لە گوندی گاوەندای سەربە ناحیەی راجۆ لە عەفرین رفاندوە.

چەكدارەكانی بە چوار ئۆتۆمبێل لەدوای سەعات 12ی شەوی رابردو هەڵیانكوتاوەتە سەر ئەو دو هاوڵاتییەو لەژێر هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكدا رفاندویانن.

هەروەها لەگەڵ خۆیاندا ئۆتۆمێلەكەی یەكێك لەو هاوڵاتیانەیان لەگەڵ خۆیان بردوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×