سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كوژرانی ئه‌سعه‌د ئه‌بو شه‌ریعه فه‌رمانده‌ی كه‌تائیبه‌كانی موجاهیدینی حه‌ماسی له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی هاوبه‌شی سوپا و ده‌زگای ئاسایشی ناوخۆ (شاباك) له باكوری كه‌رتی غه‌ززه ڕاگه‌یاند.
ئاوێنە: به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌سعه‌د ئه‌بو شه‌ریعه له ساڵانی ڕابردودا فه‌رمانده‌یی "كه‌تائیبی موجاهیدین"ی تاڕاده‌یه‌ك بچوكی وه‌رگرتوه.
سوپای ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌سعه‌د ئه‌بو شه‌ریعه له 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023 چوه‌ته ناو شارۆچكه‌ی نیرعوز و یه‌كێك بوه له پێشه‌نگه‌كانی ئه‌و هێرشه له‌ناكاوه‌ی كه له‌لایه‌ن حه‌ماس و گروپه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی دیكه‌وه ئه‌نجامدرا.
كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل ڕایانگه‌یاندوه، ئه‌سعه‌د ئه‌بو شه‌ریعه به‌رپرسه له كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كداران له كه‌رتی ڕۆژئاوای داگیركراو و له ناوخۆی ئیسرائیل بۆ ئه‌نجامدانی هێرش.
له ماوه‌ی شه‌ڕی ئێستای غه‌ززه‌دا، كه‌تائیبی موجاهیدین ڕۆڵیان هه‌یه له هه‌ماهه‌نگی هێرشه‌كان دژی هێزه‌كانی ئیسرائیل كه له كه‌رتی غه‌ززه چالاكیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.