میدیاکانی تورکیا: مەزڵوم عەبدی داوای کردووە بچێتە ئیمراڵی و دیدار لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجام بدات
  2025-06-08       397       

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا بێت، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" داوای کردووە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەر پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" ببینێت.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێکی بڵاوکراوەی رۆژنامەی جومهوریەتی تورکی بێت، مەزڵوم عەبدی بۆ تاوتوێکردنی پرسی دانانی چەک داوای چاوپێکەوتنی کردووە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمراڵی.

بەپێی هەواڵی رۆژنامەکە بێت، مەزڵوم عەبدی داوای کردووە سەردانی تورکیا بکات، بەڵام تورکیا ئەم داوایەی رەتکردووەتەوە، هەروەها پارتی داد و گەشەپێدان "ئاکەپە" رایگەیاندووە، "تا ئێستا هیچ پەیوەندییەک و دیدارێکی فەرمی لەنێوان هەسەدە و بەرپرسانی تورکیا ئەنجام نەدراوە".

پێشتر مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رایگەیاند، "لەگەڵ تورکیا لە پەیوەندییەکی نزیکداین"، ئامادەیشی دەربڕی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا کۆبوونەوە ئەنجام بدات.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×