عومەر ئۆجەلان، کە لە ئیمرالی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان دیداری ئەنجامدا، پەیامی ئۆجەلانی سەبارەت بە جەژنی قوربان بڵاوكردەوە كە تێیدا دەڵێت "جەژنی قوربان بە بێ قوربانیدان لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەم."
ئاوێنە: عومەر ئۆجەلان، برازای عەبدوڵا ئۆجەلان و پەرلەمانتاری ڕحای دەم پارتی سەبارەت بە دیدارەکەیان لە ئیمرالی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێكس رایگەیاند"بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە ئێمە وەک بنەماڵە لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان کۆبوینەوە. باوەڕمان مەزنتر بوە کە پرۆسەی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕێگە بۆ سیاسەتێکی نوێ، ڕێکخستنێکی نوێ، خوڵقاندنی مانایەکی نوێ دەکاتەوە."
عومەر ئۆجەلان وتوشیەتی"لەم کاتەدا کە پێشکەوتنی گرنگ و مێژویی ڕودەدەن."
بەپێی قسەی عومەر ئۆجەلان پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بەم شێوەیەیە: "جەژنی قوربان بە بێ قوربانیدان لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەم، سڵاو بۆ گەلەکەم دەنێرم."