عێراق له‌ مانگی داهاتووه‌وه‌ پارەدانی کاش لە فەرمانگەكان قەدەغە ده‌كات
  2025-06-09       265       

حکومەتی عێراق هەڵمەتی هۆشیاری دەستپێکردوە بۆ هاندانی خەڵک بۆ وەرگرتنی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی و دورکەوتنەوە لە کلتوری پارەدان بەشێوەی کاش.

ئاوێنە:  ساڵح سەلمان، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیاند، وڵاتەکە لە وەرگرتنی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە، ساڵی 2018 بۆ 2019 تەنها كەمتر لەڕێژەی 10%ـی پارەدانی ئەلیكترۆنی هەبوە، بەڵام ئێستا رێژەكەی بۆ 40% بەرزبوەتەوە، هەروەها ژمارەی ئامێرەكانی فرۆشتن بە شێوەی ئەلیکترۆنی گەیشتوەتە 60 - 70 هەزار، ژمارەی هەژماری بانكیش 22 بۆ 33 ملیۆن زیادیكردوە.

ئاماژەی بەوەشکرد،  "لە مانگی داهاتوەوە سەرجەم پارەدانەکانی حکومەت بەشێوەی ئەلیکترۆنی  دەبن و بەمەش کۆتایی بە پارەدانی کاش دەهێنرێت لەناو دامودەزگاکانی حکومەتەوە".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×