2025-06-09   528     
بڕیاری قەدەغەی گەشتی 12 وڵاتی ئەوروپا بۆ ئەمریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە چوە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگهیاندوه، "قەدەغەی گەشتی 12 وڵاتی ئەوروپا بۆ ئەمریکا، مهبهستو ئامانج لێى، پاراستنی وڵاتەکەمه لەهەڕەشەکان بۆسەر ئاسایشی نەتەوەییمان".
ئیدارەی ئەمریکا کە سیاسەتێکی زۆر توندی کۆچبەری پەیڕەو دەکات، پاساو بۆ خستنەڕوی ئەم وڵاتانە لەلیستی قەدەغەکردنەکەدا هێنایە ئاراوە، بەئاماژەدان بەنەبونی دەزگای کاریگەر بۆ پزیشکی ڤێتێرنەری گەشتیارانو مەیلی مانەوەی هاوڵاتیانی بەشێک لەو وڵاتانە بۆ مانەوە لەئەمریکا دوای تەواوبونی ڤیزاکانیان.
بەگوێرەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، هاوڵاتیانی (ئەفغانستان، بۆرما، چاد، کۆنگۆ، برازاڤیل، گینیا ئیکواتۆریال، ئێریتریا، هایتی، ئێران، لیبیا، سۆماڵ، سودانو یەمەن)یش دەگرێتەوە.
هەروەها ئیدارەی ئەمریکا ڤیزای چونەناوەی هاوڵاتیانی حەوت وڵاتی وەک، (بوروندی، کوبا، لائۆس، سیرالیۆن، تۆگۆ، تورکمانستانو ڤەنزوێلا)شى سنوردارکردوە.