هێزه‌كانی ڕوسیا له كۆی 31 تانكی ئه‌برامزی ئه‌مریكی كه ئۆكرانیا له ئه‌مریكاوه وه‌ریگرتوه، 26 تانكیان تێك‌شكاند، به‌مه‌ش هێزه چه‌كداره‌كانی ئۆكرانیا ته‌نها پێنج تانكیان له‌به‌رده‌ستدا ماوه‌ته‌وه.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ئاژانسی سپۆتنیكی روسی، هێزه‌كانی ڕوسیا له مانگی (شوبات/2)ی 2024ه‌وه 26 تانكی ئه‌برامزی سه‌ر به هێزه چه‌كداره‌كانی ئۆكرانیایان تێكشكاندوه .
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، یه‌كه‌م تانكی ئه‌برامز له 26ی (شوبات/2)ی 2024 له‌سه‌ر میحوه‌ری ئه‌ڤدیڤكا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی گروپی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ڕوسیاوه تێكشكێنراوه.
هه‌ر له هه‌مان چوارچێوه‌دا، سوپای ڕوسیا وێرانكردنی یه‌كه‌م تانكی ئه‌برامزی دروستكراوی ئه‌مریكای له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كاندا تۆمار كردوه، تانكه‌كه كه له ئه‌ڤدیڤكا له ده‌ستی هێزه‌كانی كیێڤ بوه، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا گیراوه، دوای ئه‌وه‌ی ئاگری ڕوسیا تانكه‌كه‌ی تێك‌شكاند.
له مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی ساڵی 2023، جۆو بایدن سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا، ڕاده‌ستكردنی 31 تانكی M1 Abramsی بۆ ئۆكرانیا ڕاگه‌یاند.