وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، هێرشی سوپای ئیسرائیلی بۆ سه‌ر كه‌شتی مادلین كه كه‌شتییه‌كی هه‌ڵگری چالاكوانانی هاوسۆزه له‌گه‌ڵ غه‌ززه، سه‌ركۆنه كرد و به "كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌ون" وه‌سفیكرد و راشیگه‌یاند، "ئیسرائیل ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریستییه".
ئاوێنە: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، "ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانی ئیسرائیل له كه‌شتیی (مادلین) كه له ڕێگادا بو بۆ گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ غه‌ززه، له‌گه‌ڵ هاوڵاتییانمان له‌ناو كه‌شتییه‌كه‌دا، له‌كاتێكدا له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌ڕۆیشت، پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م "هێرشه قێزه‌ونه‌ی حكومه‌تی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ كه هه‌ڕه‌شه له ئازادی كه‌شتیوانی و ئاسایشی ده‌ریایی ده‌كات، جارێكی دیكه ده‌یسه‌لمێنێت كه ئیسرائیل ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریستییه"،
باسی له‌وه‌شكردوه، "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕه‌وای كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سیاسه‌ته جینۆسایدییه‌كانی ئیسرائیل، كه برسێتی وه‌ك چه‌كێك له غه‌ززه به‌كارده‌هێنێت و ڕێگری له گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان ده‌كات، به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئاشكرایكردوه، هه‌ڵوێستی شه‌ڕانگێزانه و نایاسایی ئیسرائیل ناتوانێت ئه‌و ده‌نگانه كپ بكات كه به‌رگری له به‌ها مرۆییه‌كان ده‌كه‌ن.
كه‌شتیی مادلین یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردو له سیسیلیای باشوری ئیتاڵیا به‌ڕێكه‌وت كه 12 چالاكوانی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ڵگرتبو بۆ شكاندنی گه‌مارۆی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه و گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، سه‌ربازه‌كانیان ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتیی "مادلین"دا گرتوه، پێش ئه‌وه‌ی بگاته كه‌رتی غه‌ززه.