ئا: سەید عەتا
(دەنگی خاک)لەنوسینی (حەمەی حەمە سەعید)ە، کە بیرەوەری ساڵەکانی ١٩٧٦-١٩٩١ی نوسەرە، ئەم کتێبە چاپی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦ لە دووتوێی ٧٦٤ لاپەڕەدا بڵاوکراوەتەوە، (حەمەی حەمە سەعید) کە ئەندامی سەرکردایەتی (ی ن ک) و وەزیری ڕۆشنبیرییە لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، باسی كوشتنی ده‌یان هاوڵاتی به‌حه‌ق یان به‌ناحه‌ق و بێ دادگا‌و لێکۆڵینەوە دەگێڕێتەوە.
نوسه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كوشتنی به‌حه‌ق یان به‌ناحه‌ق، ته‌نها به‌فه‌رمانی به‌رپرسه‌كان یان لیژنه‌یه‌ك بووە کە تیایدا تاوانباران سزادراون، بۆ ئه‌وه‌ی شێوازی كوشتنه‌كان به‌جێنه‌هێڵێ و باسێكی توندوتۆڵ بخاته به‌ردیدی خوێنه‌ر ، باس له‌وه ده‌كات هه‌ندێ جار به‌هه‌ڵه‌و بێ‌تاوان هاوڵاتی كوژراوه ، پێده‌چێت هه‌ندێ جار له‌كاتی بۆسه‌كانیشدا كه‌سانێك كوژرابن به‌هه‌ڵه‌و نه‌زانین و كاره‌ساتیشی لێكه‌وتبێته‌وه.
نوسه‌ر باس له‌كوژرانی ده‌یان كه‌س ده‌كات: له‌دوای دروست بونه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ له‌ساڵی 1976وه تاساڵی 1983 له‌ناوچه جیاجیاكانی كوردسان به‌تۆمه‌تی جۆراو جۆر، هاوكاری وجاسوسیان بۆ ڕژێمی به‌عس كردبێ كوژراون، له‌وانه‌یه له‌ناویاندا چه‌ندین خه‌ڵكی بێ‌تاوان هه‌بوبێت، چونكه نه‌داداگا هه‌بوه نه‌لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی، هه‌موی به‌بڕیاری تاكه‌كه‌سی.
ئەمەی خوارەوە لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌یە تەنها له‌سنوری هه‌ڵه‌بجه‌دا کوژراون، چه‌ند ناوێكیش هه‌یه لێره‌دا ناویان نه‌هاتوه ، یان له‌بابه‌ته‌كاندا یان له‌په‌راوێزدا ناویان هێنراوە ، ئه‌مه‌ش ناوی هه‌ندێكیانه له‌ساڵی ( 1977 تا ساڵی 1983) كوژراون:
1_ تۆفیقی موختاری هه‌ڵه‌بجه ، له‌هه‌ڵه‌بجه كوژرا به‌تۆمه‌تی هاوكاری كردنی ئیداره‌ی ئه‌منی شاره‌كه .
2_ جه‌میلی ئاغا جه‌عفه‌ر : مام جه‌میل و حه‌سه‌نی حه‌مه سه‌لیم خه‌ڵكی ته‌وێڵه‌ن پاسه‌وانی دارستان بون پێكه‌وه كوژران ، پێشمه‌رگه ئه‌چنه هاوار له‌وێ خه‌ڵك شكاتیان لێ ئه‌كات ، ئه‌ڵێن دارفرۆشی ئه‌كه‌ین عه‌زیه‌تمان ئه‌كه‌ن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تۆمه‌تی به‌عسی بونیان له‌سه‌ربوو .
3_ حه‌سه‌ن حه‌مه سه‌لیم ته‌مه‌نی نزیكه حه‌فتاساڵ بوو ، له‌شه‌وی له‌ته‌وێڵه له‌گه‌ڵ مام جه‌میل گیران كوژران له‌نێوان ته‌وێڵه‌و سوسه‌كاندا .
4_ حامی عبدلخالق سه‌عید خه‌ڵكی ئاوای به‌ڵخه‌ی ناوچه‌ی هه‌ورامان بوو، پیشه‌ی كوتاڵ فرۆشی بوو به‌كۆڵ ئه‌گه‌ڕا به‌ئاوایه‌كاندا ، ساڵی 1977 به‌تۆمه‌تی جاسوسی كوژرا .
5_ حه‌مه ڕه‌شیدی ده‌روێش عه‌وبدوڵا خه‌ڵکی دێی پریسه له‌ناوچه‌ی نه‌ورۆلی ، ئه‌م پیاوه ڕێكخستنی یه‌كێتی بوو ، ڕاپۆرتی له‌سه‌ردرابووگوایه له‌ژێره‌وه په‌یوه‌ندی به‌حكومه‌ته‌وه هه‌یه ، كوشتنی ئه‌م پیاوه كێشه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا ، مه‌لا ڕه‌سوڵی كوڕی مام ساڵه‌ح پێشمه‌رگه بوو دوای ئه‌وه ته‌سلیم ئه‌بێته‌وه ئه‌چێته لای خزمانی حه‌مه‌ڕشید پاكانه ئه‌كات كه‌ده‌ستی له‌كوشتنیدا نیه ، دوای ماوه‌یه‌ی له‌ناو مه‌زرادا شه‌وێك چه‌ند كه‌سێك شه‌هیدی ده‌كه‌ن و برایه‌كی بچوكی له‌گه‌ڵدا ئه‌بێت به‌بكوژه‌كان ئه‌ڵێت ئه‌تان ناسم ئه‌ویش شه‌هید ئه‌كه‌ن ، به‌كورتی منیش ئه‌ڵێم كوشتارگه‌یه‌كی دروستكرد خه‌ڵكی زۆری تێدا كوژرا .
6_ تاهیره شه‌ل _ تاهیر تۆفیق : هات بۆ پێشمه‌رگایه‌تی گومانی له‌سه‌ر بوو ، ڕومانه‌یه‌كیان دایه بیبات له هه‌ڵه‌بجه له‌هه‌واڵگری بیته‌قێنێته‌وه ، له‌ژورێكی چۆڵكراوی هه‌واڵگری بۆیان ته‌قاند‌وه هاته‌وه وه‌رگیرا ، دوباره هه‌واڵ هات كه‌په‌یوه‌ندی به حكومه‌ته‌وه هه‌یه ، پاش ئه‌شكه‌نجه‌دان و ئیعتارفی كرد دوای ئه‌وه كوژرا .
7_ حه‌مه‌ی ڕه‌شه ( حه‌مه‌ی مینا ) كورێكی گه‌نج بوو كارمه‌ندی پۆسته‌و گه‌یاندن بوو ، باس ده‌كرا كه‌به‌عسی بوه ، داوی ئه‌شكه‌نجه‌دان ووتی من به‌عسی نیم عه‌ره‌بی ده‌زانم ته‌رجومه ده‌كه‌م بۆ ئه‌وانه‌ی كه عه‌ره‌بی نازانن ، دوای به فه‌رمانی ڕابه‌ری سیاسی ئه‌وكاتی مه‌فره‌زه كه نێردرایه سه‌رجاده له‌وشوێنه‌دا گیرابوو كوژرا .
8_ كه‌ریمی كه‌بابچی : ئه‌م پیاوه له‌بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بوو له‌هه‌ڵه‌بجه به‌تۆمه‌تی به‌عسی بوون كوژرا .
9_ حه‌مه ڕه‌شید فه‌ره‌ج میران : خه‌ڵكی ئاوای عه‌نه‌ب بوو ، به‌تۆمه‌تی به‌عسی بون كوژرا ، به‌ڵام دوایی من ( نوسه‌ر) له‌چه‌ندكه‌سێكم بیستوه ووتویانه پیاوێكی كه‌م ده‌رامه‌ت بوه ، بۆ به‌ده‌ست هێنانی خوارده‌مه‌نی سه‌مون هاتوچۆی ئه‌و سه‌ربازه‌گه‌ی كردوه .
10_ حه‌سه‌نه زه‌وجه : خه‌ڵكی لای پێوازبوو چاودێری شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه بوو بۆ زیاده‌ڕه‌وی ، تۆمه‌تی به‌عسی بونی له‌سه‌ر بوو جه‌یشی شه‌عبیش بوو ، خه‌ڵك زۆر لێی ناڕازی بوون و شه‌وێك پێشمه‌رگه ئه‌چێت له‌هه‌ڵه‌بجه ده‌سگیری ده‌كه‌ن و له‌ناو شاردا ئیعدامی ده‌كه‌ن .
11_ كه‌ریمه دۆم خۆی وخوشكێكی به‌ناوی كیشوه‌ر له‌ناو شاری هه‌ڵه‌بجه كوژران هاتوچۆی دائیره‌ی ئه‌منی هه‌ڵه‌بجه‌یان دەکرد .
12_ عابید حه‌مه ساڵه‌ح ناسراو به‌عابید كۆلاره به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی چه‌كی له‌گه‌ڵ عوسمانی عه‌له‌چه‌تون هه‌ڵگرتوه ده‌ستگیر ده‌كرێت ، دوای ئه‌وه‌ی تكایه‌كی زۆری بۆ ده‌كرێت له‌لایه‌ن خزمانیه‌وه ئازاد ناكرێت و سه‌رله‌ئێواره‌یه‌ك ده‌برێته سه‌ر جاده‌ی ته‌وێله له‌گه‌ڵ سابیرناوێكا جه‌یشی شه‌عبی بوو ده‌كوژرێن .
13_ حه‌مه ئه‌مین حاجی ساڵه‌حی گڵه‌جاڵی : به‌پرسی یه‌كێتی قوتابیانی به‌عس بوو له‌سانه‌وی هه‌ڵه‌بجه ، له‌گه‌ڵ خالید ده‌ڵه‌مه‌ڕی كه‌هاوكاری بووله‌نزیك ماڵی خۆیان ده‌ستگیر ده‌كرێن ، بڕیار بوو هه‌ردوكیان بكوژرێن ، حه‌مه ئه‌مین ده‌كوژرێت و خالید ده‌رئه‌چێت .
14_ عوسمان ماوا‌تی پۆلیس بوو له‌شاری سلێمانی هاتبوه ده‌ره‌وه له‌سنوری مه‌ڵبه‌ندی سێ له‌شارباژێر ، ئه‌یان ووت هاتوه بۆ كوشتنی به‌كری حاجی سه‌فه‌ر ، بردیان بیكوژن له‌نزیك گو‌ندی پاڵانیا ، نوسه‌ر ئه‌ڵێ هه‌رگیز ئه‌وه‌م له‌بیر ناچێت ویستیان چاوی عوسمان ببه‌ستن وتی چاوم مه‌به‌ستن من بێ‌تاوانم ، به‌چاو نه‌به‌ستراوی كوشتیان .
15_ حه‌مه سه‌عید سه‌قله : به‌ڕواڵه‌ت داماو هه‌ژار بوو ، ده‌ڵاڵ بوو له‌گه‌راجی هه‌ڵه‌بجه وته‌وێڵه‌و بیاره ، له‌ناوشاری هه‌ڵه‌بجه كوشتیات ، نه‌مان زانی ئه‌وانه كێ بوون كوشتیان له‌سه‌رچی كوژرا.
16_جه‌زای عه‌له توركه له‌گه‌ڵ جه‌مالی برای هاتبون بۆ پێشمه‌رگایه‌تی ده‌مانچه‌یه‌كی جۆری موخابه‌راتیان پێ بوو ، له‌هه‌رێمی یه‌ك وتیان هاتون بۆ كوشتنی حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و ده‌مانچه‌یه نه‌چوبونه ژێربار، دوای ئه‌شكه‌نجه‌دان جه‌زا ووتی به‌ڵێ حكومه‌ت ناردوینی هه‌ردووكیان كوشتن، به‌ڵام جه‌مال له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانی ده‌رچوو .
17_ جه‌مالی عه‌لی توركه هه‌مان جه‌ماله له‌خاڵی 16 باسكراوه .
18_ حه‌سیبه حه‌مه‌فه‌ره‌جی 22 ساڵه له‌گه‌ڵ خوشكێكی به‌ناوی نه‌جیبه ته‌مه‌ن 18 ساڵ ، به‌تۆمه‌تی هاتوچۆی پیاوانی دائیره ئه‌من پێکە وە كوژران .
19_ نه‌جیبه حه‌مه‌فه‌ره‌ج : له‌خاڵی هه‌ژده‌دا باسكراوه .
20_ ئه‌حمه‌د قادر حه‌مه‌سه‌لیم ، له‌ناوشاری هه‌ڵه‌بجه كوژرا و نه‌مزانی به‌تۆمه‌تی چی كوژراوه .
21_ ئه‌ڵاوه‌یس كۆكۆی له‌بابه‌تێكی ناو كتێبه‌كه‌دا به‌درێژی باس له‌گرتن كوژرانی كراوه .
22_ خێزانی عه‌ریف سه‌عید ، عه‌ریف سه‌عید ماڵی له‌هه‌ڵه‌بجه بوو ئه‌یان ووت جه‌یشی شه‌عبی بوه ، ڕاستی ودروستی بۆمن ڕون نه‌بویه‌وه ، مه‌فره‌زه‌یه‌ك چوه سه‌ریان و نارنجۆكێكیان فڕێ دایه ناوماڵیانه‌وه ، ژنه‌كه‌ی به‌ركه‌وت و كوژرا .
23_ مه‌حمودی ئه‌حه‌ڕه‌ش خه‌ڵكی ئاوای كشێریە پیاوی حكومه‌ت بوه ، په‌یوه‌ندی ئه‌كات به ئامر كه‌رتێكی سۆشیالیسته‌وه به‌ناوی عه‌بدوڕحانه به‌چه‌وه ، به‌چه ئه‌كات به‌پیاوی حكومه‌ت ، پێیان ده‌زانن به‌چه ئه‌كه‌نه زیندانه‌وه ، دوای ماوه‌یه‌ك مه‌حمودیش ده‌گرن ده‌یكه‌نە پاڵ به‌چه‌وه ، شه‌وێك هه‌ردوكیان هه‌ڵدێن ، دواتر به‌چه داوا ئه‌كات بیبه‌خشن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌وه به‌پێشمه‌رگه ، سۆشیالیست ده‌ی به‌خشێ به‌مه‌رجێ خوله بكوژێ ، ئه‌ویش كوشتی هاته‌وه بوو به‌پێشمه‌رگه‌ی .
24_سابیر ناوێك له‌هه‌ڵه‌بجه گیرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌یش شه‌عبی بوو ، له‌گه‌ڵ عابیدی حه‌مه ساڵه‌حدا زیندان کران ، پێكه‌وه‌ش كوژران پێشتر له‌خاڵی 12 باسی كوژرانی عابید كراوه .
25_ سه‌لام فه‌تاح جه‌لیله‌یی گه‌نجێكی جوان بوو هات بۆ پێشمه‌رگایه‌تی ، ووتیات له‌سه‌ر ڕوباری سیروان ویستویه‌تی مه‌تاره‌ی ئاوه‌كه ی پڕكات كه‌وتوه ناو ڕوباره‌كه‌وه ئاو بردویه‌تی ، دواتر پرسیارم كرد له هاوڕێكانی وتیان داویانه به‌ده‌م ڕوباره‌كه‌وه .
26_ حه‌مه كۆڵه‌دار خه‌ڵكی خورماڵه لای قیاده موه‌قه‌ته پێشمه‌رگه بوو ، گرتیان له‌سه‌ر چیای داڵانی كوشتیان ، ووتیان په‌یوه‌ندی به‌حكومه‌ته‌وه هه‌بوه له‌گه‌ڵ عه‌لی كوڕی و خالیدی حه‌مه‌ی ساڵه‌ح دا .
27_ خالیدی حه‌مەی ساڵه‌ح دێكۆنی له‌گه‌ڵ حه‌مه‌ی كۆڵه‌داردا كوژراوه .
28_ هیدایه‌ت جه‌لال جه‌وهه‌ر خه‌ڵكی ته‌وێڵه‌بوو له‌سه‌ر چه‌كداری له‌هه‌ڵه‌بجه كوژراوه ، جه‌لال جه‌وهه‌ر باوكی ساڵی 1977 به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی دڕندانه له‌چیای وه‌زڵێ كوژراوه .
29_كه‌ریم تۆفیق حه‌مه ئه‌مین ناسراو به‌كه‌ریمی مالیه خه‌ڵكی گو‌ندی به‌ڵخه‌ی هه‌ورامانه ، له‌لایه‌ن حیزبی شوعیه‌وه كوژرا له‌سه‌ر به‌عسی بون ، له‌كاتی تەقە لێکردنی مه‌نیجه‌ی خێزانیش به‌ركه‌وتوه كوژراوه ، كه‌ریمی مالیه كاری بۆ ڕێكخستن ئه‌نجام داوه .
30_ مه‌نیجه حه‌سه‌ن خێزانی كه‌ریمی مالیه بوو كوژراوه له‌خاڵی 29 باسكراوه .
31_ئیسماعیل فه‌تحوڵا : خه‌ڵكی ته‌وێڵه‌بوو نه‌سیر موته‌قه‌دیم بوه كاندیدی مه‌جلیسی ته‌شریعی بوو ، جێگری به‌ڕێوبه‌ری كشتوكاڵی شاره‌زوور بوو ، له‌سه‌ر ململانێ نێوان كاندیده‌كان له‌شارۆچكه‌ی سیروان كوژراوه .
32_ حسێن خه‌ڵكی ته‌وێڵه‌یه : له‌ته‌مه‌نی 70ساڵی تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بوه كه شه‌هید حه‌كیم فه‌تاحی ڕه‌حمانی كه‌شف كردوه بۆ حكومه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ڕێكخستنی كۆمه‌ڵه‌بوه له‌سێداره دراوه .
33_عه‌لی حه‌مه كۆڵنه‌ده‌ر له‌گه‌ڵ باوكی‌دا كوژرا له چیای داڵانی له‌لایه‌ن قیاده موه‌قه‌ته‌وه به‌تۆمه‌تی به‌عسی بوو .
34_ خالیدی حه‌مه‌ساڵه‌ح دێكۆنی پێشمه‌رگه‌ی قیاده‌ی موقه‌ته بوه ، له‌گه‌ڵ حه‌مه‌كۆڵنه‌ده‌رو عەلی كوڕیدا له‌چیای داڵانی كوژراوه له‌ساڵی 1977دا .
35_به‌هادین حه‌مه سه‌عید ناسراو به به‌هادینه ڕێوی له‌هه‌ڵه‌بجه كوژراوه به‌عسی نه‌بوه به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی ناشیرینه‌وه ، شه‌وێك له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كه‌وه له‌ناوشاردا كوژرا.
36_ حه‌لیم ڕانیه‌یی خێزانی ( دكتۆرمسته‌فا نه‌جاری ) پ ، م ،ی حیزبی دیموكرات بوو، له كاتی ئاهه‌نگێڕان ساڵی 1984 به‌بۆنه‌ی دانوستاندنی نێوان حكومه‌ت و یه‌كێتی له‌به‌رده‌م ماڵی ئه‌واندا له‌كۆڵانی به‌ریده‌كه ، مه‌فره‌زه‌یه‌كی پارتی دێنه ناو خه‌ڵكه‌كه قسه‌و جنێودان له‌نێوانیاندا دروست ده‌بێت ، حه‌لیم ئه‌ڵێ بۆ له‌خه‌ڵكی تێكئه‌ده‌ن پاسدار موه‌قه‌ته‌کان لێره‌ش وازمان لێناهێنن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وقسه‌دا پ.م ێكی پارتی ته‌قه‌ی لێ ئه‌كات ئه‌یكوژێت.
37_ مه‌حمود فه‌تحوڵا نه‌سروڵا كوێخای گو‌ندی ئه‌حمه‌د ئاوا به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی گوایه ئیخباری پێشمه‌رگه ئه‌كات ، ده‌ستگیری ده‌كه‌ن له‌نزیك ئاوای ده‌گاشێخان ده‌ی كوژن .
38_ نه‌وزاد ڕه‌شید ڕه‌سوڵ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یه ، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر چه‌كداری بۆ ڕژێم شه‌وێك له‌ناوشار ده‌كوژرێت .
39_ شێخ ئەحمه‌دی ئه‌حمه‌د ئاوا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ناحیه‌ی سیروان له‌لایه‌ن پارتیه‌وه ده‌كوژرێت گوایه پیاوی ڕژێمه ، له‌كۆتایدا به‌پێی به‌ڵگه نامه‌ی ئه‌منی هه‌ڵه‌بجه بۆ سلێمانی ده‌ركه‌وت خۆی و خێزانی په‌یوه‌ندان نه‌بوه به‌حكومه‌ته‌وه ، له‌ڕاستیدا گومان هه‌بوو نهێنی دووبه‌رپرسی پارتی لابوه كه‌په‌یوه‌ندیان به‌ڕژێمه‌وه هه‌بوه .
40_ خێزانی شێخ ئه‌حمه‌دی ئه‌حمه‌د ئاوا : له‌وكاته‌دا شێخ ئه‌حمه‌ی مێردی ده‌كوژن ، هاوار ده‌كات ئه‌ڵێ ئه‌تانناسم ئه‌ویش ئه‌ده‌نه به‌رفیشه‌ك ده‌یكوژن .
41_ كوبرا خوشكی شێخ ئه‌حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ئاوا دانیشتوی گو‌ندی ئه‌حماوایه دوومنداڵی هەبوە ، پیاوه‌كه‌ی ئه‌سیری ئێران بوه ، پێش كوشتنی شێخی برای كوژراوه ، له‌به‌رواری 16/3/1983 و گوایه هه‌واڵی پێشمه‌رگه ئه‌بات بۆ حكومه‌ت له‌خورماڵ ، پاشان ده‌ركه‌وت بۆ وه‌رگرتنی موچه‌ی پیاوه ئه‌سیره‌كه‌ی ڕۆشتوه .
42_ مه‌حمود مسته‌فا خه‌ڵكی گو‌ندی گه‌چێنه‌یه و دانیشتوی شارۆچكه‌ی خورماڵه شه‌وێك ده‌ستگیری ده‌كه‌ن و ده‌یكوژن ، له‌تۆڵه‌ی كوشتنی ڕه‌ئیس عوره‌فا حسێن، كه‌هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌و كوشتنه‌وه نه‌بوه .
43_ عه‌بدوڵا شێخ نوری پۆلیس بوو له‌ته‌وێڵه له‌ساڵی 1977 له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه ، له‌لای ئاوایی زه‌رده‌هاڵ ئه‌كه‌وێته بۆسه‌ی پێشمه‌رگه‌وه ، كاتێك پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌رگای ئۆتۆ مۆبێله‌كه ئه‌كاته‌وه ده‌بینێ كڵاشینكۆفێك له‌به‌رده‌م عه‌بدوڵادایه بێ پرسیار‌و وه‌ڵام ، ده‌ست به‌جێ ته‌قه‌ی لێ ئه‌كات ده‌كوژرێت و كه‌سێكی تریش به‌ناوی زۆراب مسته‌فا بریندار ئه‌بێت ، دوای ماوه‌یه‌ک به‌هۆی ئه‌و برینه‌وه كۆچی دوای كرد ، هه‌ردوو كوژراوه‌كه ئه‌ندامی ڕێكخستن بون .
44_ حه‌مه‌ی حاجی محه‌مە‌دی ئامین خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بوو وه‌رزشەوان بوه، له‌نزیك ئاوای بیركێ ده‌كه‌ونه بازگه‌ی پێشمه‌رگه‌وه، چه‌ندین ئۆتۆمۆبێل ڕاده‌گرن، له‌سه‌ر دواكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ئه‌بێت به‌ده‌مه‌قاڵێ یان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كوژرێت، ئه‌ندامی ڕێكخستنیش بوو ، ئێمه‌ش به‌فه‌رمی ئه‌وكات داوای لێبوردنمان كرد له‌كه‌سوكاری، ئه‌وانیش هه‌ڵوێستی باشیان هه‌بوو .
لاپه‌ڕه 252 بۆ لاپه‌ڕه 262 ..
_ نوسه‌رباس له‌نوسینه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی ڕابوردو ده‌كات ، ئه‌ڵێ به‌مه‌ستی ئه‌وه نه‌م نوسیوه‌ته‌وه لایه‌نێك یان كه‌سێك تۆمه‌تباركه‌م ، مه‌بەستم وه‌رگرتنی په‌ندو وانه‌یه له‌ئه‌زمونی تاڵ و هه‌ڵه‌ی كوشنده له‌ڕابوردودا ، به‌ڵێ به‌كرده‌وه ده‌ركه‌وت برایه‌تی و ئاشتی ته‌بایی به‌رهه‌می باشی هه‌یه ، شه‌ڕ و دوبه‌ره‌كی و ئاژاوه قوربانی به‌دوا وه‌یه ... ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات هه‌ڵه‌یه‌ك شه‌ڕی پارتی و یه‌كێتی به‌م شێوه‌یه دروستكرد ، له‌ئه‌نجامی نه‌زانین و هه‌ڵه كردن جه‌زای عه‌لی كاتب ده‌كوژرێت .
_دوای ئه‌وه‌ی حه‌مه‌ی ته‌یب و ئاسۆی برای له‌سلێمانی توشی شه‌ڕده‌بن ، خۆیان و چه‌ند كه‌سێكی تر بریندارده‌بن پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی نیشتمانین ، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا لائه‌ده‌نه باره‌گای جه‌زای عه‌لی كاتب له‌دێیه‌كی شارباژێری ته‌ختدا ، جه‌زای عه‌لی كاتب پارتیه و داوا له‌عوسمانی قاله منه‌وه‌ر ئه‌كات پێی ئه‌ڵێ تۆ ئۆتۆمۆبێلت هه‌یه بابیان به‌ین بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حاجی مامه‌ند عوسمانیش سۆشیالیسته ، عوسمان ئه‌ڵێ من ناڕۆم ئه‌وه سه‌یاره خۆت بیان به ، جه‌زا لێ ده‌خوڕێ ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ش پڕه له‌بریندار و پێشمه‌رگه ، هێزێكی یه‌كێتیش له‌وكاته‌دا چوه بۆ چه‌ك كردنی عوسمانی قاله منه‌وه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند دیلێكی یه‌كێتی دابیان گۆڕنه‌وه لەگەڵ سۆشیالیستدا، هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌دووره‌وه ته‌قه له سه‌یاره‌كه ئه‌كه‌ن وائه‌زانن عوسمانی قاله منه‌وه‌ره جه‌زا ئه‌كوژرێت ، كاتێ پارتی ئاگادار ئه‌بێت له‌م كاره ، وائه‌زانن جه‌زایان به‌ئه‌نقه‌ست كوشتوه .
_له‌به‌نده‌نی گۆڕه‌دێم پیكابێك شازده پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی تێدا ده‌بێ ، بێ ئاگان له‌كوشتنی جه‌زای عه‌لی كاتب ، پارتی ئه‌یان داته به‌رده‌ستڕێژی گوله هه‌مویان ده‌كوژن به‌بێ تاوان .
نوسه‌ر : هێدی هێدی شه‌ڕ ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند داوایان لێ كردین سه‌ر كه‌وینه‌وه بۆ شارباژێڕ ، گه‌شتینه شارباژێڕ پارتی بنه‌و باره‌گایان پێچایه‌وه‌و به‌ره‌و سنورهه‌ڵكشان ، له‌هه‌ندێك جێگاش ته‌قه‌و لێكدان ڕویدا ، شه‌ڕی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه چه‌ندساڵێكی تری خایاند . له‌لاپه‌ڕه 406 بۆ لاپه‌ڕه 407 وه‌رگیراوه ،
حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید نوسه‌ری په‌رتوكی بیره‌وه‌ری ده‌نگی خاكدەڵێت "ئه‌ڵێن هه‌مووكه‌س هه‌ڵه ئه‌كات، هه‌ڵه‌ی دكتۆرێك كه‌سێك ده‌كوژێ هه‌ڵه‌ی سیاسیه‌ك ده‌یان كه‌س ده‌كوژێت" .
_باس له هه‌ڵه‌ی كوژرانی چه‌ند دۆست هاوخه‌می یه‌كێتی ده‌كات ، به‌ده‌ستی مه‌فره‌زه‌یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی و به‌هه‌ڵه‌یه‌كی خراپی ده‌زانێ ، سه‌یره له‌بری دوژمنێكی سه‌رسه‌خی به‌عسی خۆشه‌ویسترین خزم و دۆست بكرێته ئامانج و به‌هیچ جۆرێك قه‌ره‌بوو ناكرێتەوە ، جگه له خۆشه‌ویستی وبرایه‌تی و متمانه نه‌بێت .
_ نوسه‌ر : من هه‌ر له‌بیری ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌دا بووم له نزیك گردی درۆزنه لێمان جیابونه‌وه ، به‌فه‌رمانده‌ی فاتح ئێناخی و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك زۆركرده نه‌بون ، فاتح تازه كرابوه فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه په‌له‌ی بوو چالاكیه‌ك ئه‌نجام بدات ، هه‌رچه‌نده پیاوێكی نه‌ترس و ئازایە به‌ڵام هه‌ڵه‌شه بوو ، ئه‌وچالاكیه‌ی به‌ته‌مابون ئه‌نجامی بده‌ن ئۆتۆمۆبیلێكی زیلی سه‌ربازی بوو ، له‌مله‌ی هۆمڵوه ئێواران دێته خواره‌وه بۆ سه‌ربازگه‌ی هه‌ڵه‌بجه . ئێواره‌ی 30/9/1982 كه‌وتینه ڕێ و هه‌ورازی گریانه‌مان بڕی له‌مله‌ی چاڵانه‌وه به‌ره دیوی ئاوایی بۆین ، به‌مه‌به‌ستی به‌پیره چونی مه‌فره‌زه كه‌مانه‌وه ، چه‌ند سه‌عتێك شه‌وتێ په‌ڕی بوو ، پێشمه‌رگه‌یه‌كی حیزبی دیموكرات هاته ئه‌وماڵه‌ی منی لێبوم بانگی كردم وتی كه‌مێك كارم پێته ووتم فه‌رموو ، ووتی كاك فاتیح له سه‌ره‌یه كاری پێته و ئه‌ڵێ با بێنه‌سه‌رەوه ، ماڵه‌كه‌مان جێهێشت زانیم شتێك ڕوی داوه گه‌شتینه لای فاتح سه‌یرم كرد چوار پێشمه‌رگه‌ی هاوسه‌فه‌ری له‌وێن ، دڵم خۆش بوو هیچ ڕوی نه‌داوه ، دوای هه‌واڵ پرسین ووتم چی ڕوی داوه ؟ له‌وه‌ڵامدا وتی كه‌مینه‌كه‌مان دانا زیله‌كه هات لێماندا هه‌رچی تێدا بوو كوشتومان ، كاتێك ویستمان بچینه سه‌ریان و هات و هاواری ئاشنا به‌رگوێم كه‌وت ، وابزانم خزمانی خۆمانی تێدابوه كوشتمانن ، ئه‌و شوێنه‌مان به‌جێ هێشت چوینه شێخ خامۆش كه له‌پیران وڕابه‌رانی مه‌سله‌كی یارسانه ، فاتیح له‌گه‌ڵ دووپێشمه‌رگه‌دا ڕۆشت بۆ كۆساوا قوری پیاڵه‌ی شاردبویه‌وه بیهێنێ و له‌گوندی سازانیش هه‌واڵێك بزانێ ، منیش له‌سه‌ره‌وه به‌دوربین سه‌یرم ده‌كردن ، به‌رله‌وه‌ی بگه‌نه ڕێشاو كه‌سێك به‌ره‌و ڕویان هات گه‌یشته فاتیح و كه‌وتنه قسه كردن ، پاش چه‌ند خوله‌كێك فاتیح له‌گه‌ڵ هاورێكانی هاتنه‌وه بۆ لای ئێمه ، ووتم ها چی ڕوی داوه بۆ گه‌ڕانه‌وه؟ چوزانم برا په‌نمان داوه له‌ناو زیله‌كه دا خاڵ‌و نامدار و عه‌لی حامید و بورهانی مه‌تاهی و عه‌لی دورسانمان كوشتوه ، منیش وتم به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و خه‌ساره‌ته‌ی گەورەیە ڕویداوه ..
لاپه‌ڕه 424 بۆ لاپه‌ره 428..
_ نوسه‌ر باسی شۆڕشی ئه‌یلول ده‌كات كاتێ عه‌بدول وه‌هاب ئه‌تروشی ئامر هێزی خه‌بات بوو ، له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا له‌هه‌ورامان زوڵمی زۆری كردوه لە خه‌ڵكێكی چەندین کەسیش له‌ناوچه‌كه‌دا كوژراوە ، جاشایه‌تی كردن هۆكاری سه‌ره‌كی بوە، له‌دوای عه‌بدولوه‌هاب خوالێخۆش بوو فه‌تاح ئاغای حه‌مه ئه‌مین ئاغا له‌پێنجوێنه‌وه هات بۆ ته‌ێڵه بوو به‌ئامرهێزی خه‌بات ، پیاوێكی زۆرباش و به‌رێز و خۆشه‌ویست بوو له‌ناو خه‌ڵكو پێشمه‌رگه‌دا...
_نوسه‌ر : پێی وایه ئه‌و زۆڵمە زۆر و كوشتن و ئازاردان و ئه‌شكه‌نجه دانه‌ی ڕویداوه ، له‌وه ئه‌چێت له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه ئه‌نجام درابێت ، ڕێبه‌رانی شۆڕش لێ ئاگادار نه‌بوبێت ، ئه‌وكاته‌ی هه‌ورامان به‌ده‌ست شۆڕشه‌وه بوو خه‌ڵكانێك ئه‌كوژران ته‌رمه‌كانیان فڕێ ئه‌دران ، پاشان گوند نشینه‌كان به‌خاكیان ده‌سپاردن .
1_ وه‌ك كوشتنی محی دینە دزه خه‌ڵكی ته‌وێڵه‌بوو كوشتیان ته‌رمه‌كه‌یان فڕێ‌دا له‌خوار ئاوایی به‌ڵخه له‌چه‌می سۆڵه ...
2_مه‌لا ڕه‌حیمی بانه ئه‌ندام و به‌رپرس بوو له‌حیزبی دیموكراتی ئێران ، دوای ئه‌وه‌ی له‌حیزب جیاده‌بێته‌وه و له‌ته‌وێڵه زیندان ده‌بێت بڕیاریاندا ڕاده‌ستی ساواكی بكه‌نه‌وه ، شه‌وێك ده‌سته‌یه‌ك پێشمه‌رگه ده‌یبه‌ن بۆ مه‌رزی شۆشمێ له‌وێ ته‌سلیمی ساواكی بكه‌ن ، ڕه‌حیم ئه‌ڵێ به فه‌رمانده‌كه ئه‌زانم ته‌سلیمم ئه‌كه‌ن ساواكیش ئه‌م كوژێ وه‌ره نهێنیه‌كم لایه باپێت بلێم ، ئه‌م هه‌له وه‌ك تاكتیك به‌كاردێنی بۆ ڕزگار كردنی خۆی ، چه‌ند مه‌ترێك دور ده‌كه‌ونه‌وه په‌لاماری تفه‌نگی فه‌رمانده‌كه ئه‌دات لێی ده‌سێنێ به‌ڵام سه‌ركه‌وتونابێت، پێشمه‌رگه‌یه‌كی تر له‌پشته‌وه ته‌قه‌ی لێ ده‌كات ده‌ی كوژێت ، ساواك دێت ته‌رمی ڕه‌حیم ده‌بینین ئه‌لێن ئێمه به‌زیندوی ئه‌مان ویست ، فه‌رمون بیبه‌نه‌وه بۆ خۆتان .
3_حه‌مه‌نه‌زیف نادر قه‌یتولی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ره‌تای شۆڕش بوو به‌شداری كردوه له‌گرتنی مه‌ركه‌زه كه‌ی ته‌وێله ، له‌چه‌ند چالاكی تردا به‌شداری بوه به‌فه‌رمانی عه‌بدول وه‌هاب و جه‌مال نامیق ده‌كوژرێت له‌نزیك گو‌ندی به‌ڵخه‌دا .
4_مسته‌فا خان ئه‌حمه‌د: به‌مسته‌فا ئێناخی ناسراوە ، پێشمه‌رگه‌یه‌كی ناسراو دیار بوو ، له‌ساڵی 1968 خرایه زیندان به‌قسه‌ی هه‌ندێ له‌كاتی ئه‌شكه‌نجه‌داندا ئاوی كوڵ به‌كوڵ ده‌كه‌ن به‌قوڕگیدا و گیان له‌ده‌ست ئه‌دات .
5_ مه‌جیده سوری ئیناخی پێشمه‌رگه‌ی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی بوو په‌یوه‌ندی كرد به‌شۆرشه‌وه ، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌بیانوی ئه‌وه‌ی هاتوه بۆ كوشتنی عه‌بدول وه‌هاب ئه‌تروشی ده‌كوژرێت ، به‌ڵگه‌ی كوشتنه‌كه‌ی له‌كاتی ته‌شكیلاتدا ووتویه‌تی ده‌بم به‌حیمایه‌ی كاك عه‌بدول وه‌هاب .
6_ هادی عه‌بدوڵا حه‌مه میرزا پیاوێكی ئازا‌و ناسراوبوو ، له‌دێی چناره‌ی كۆكۆی گرتیان هێنایان بۆ هه‌ورامان ، دواتر له‌به‌نی به‌ڵخه له‌ژێر ئازاری ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانی ده‌رچوو ، له‌سه‌ره‌تای شۆرشی نوێ‌دا به‌بێ تاوان چه‌ند كه‌سێكی تری ده‌كوژن وه‌ك مسته‌فا و نوری برای ، هادی و مام عه‌بدوڵای باوكیان .
7_ له‌به‌نی به‌ڵخه حه‌مه باخه‌ناره كوژرا .
8_ ئه‌حمه‌دی مه‌لا پیاوێكی ئازا‌و سه‌ره‌رۆ بوو له‌ناوچه‌ی بیاره له گو‌ندی هانه‌گه‌رمه‌ڵه كوژرا .
9_شێخ نوری تاڵه‌بانی پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا بوو ، له‌ته‌وێڵه ده‌سگیری ده‌كه‌ن له حاجی ئاوا له‌نێوان به‌ڵخه و سۆسه‌كان كوشتیان ، بكوژه‌كه‌ی جه‌باری ژن برای عه‌بدل وه‌هابه .
10_ محه‌مه‌د فه‌تاح ڕه‌شد نه‌ورۆڵی ناسراو به‌حه‌مه ته‌كش له‌ته‌وێڵه زیندان بوو ، نوری حه‌مه عه‌لی جێگری عه‌بدولوه‌هاب ئه‌تروشی بوو ئه‌ڵێ به‌پێشمه‌رگه‌یه‌ك كاتێ چوو بۆ سه‌رئاو له‌دواوه بیكوژه بڵێ ڕای كرد
11_ حه‌مه‌كاناڵ پیاوێكی قۆزی موزه‌رد بوو ، خه‌ڵكی نۆدشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو ، هات بۆ ته‌وێڵه بۆ لای خزمێكی به‌ناوی مه‌ولود كاری سه‌عات سازی ده‌كرد ، هه‌روكیان سه‌ر به‌حیزبی دیموكرات بوون ، پاش ماوه‌ی یه‌ك له‌لایه‌ن فه‌تاح ئاغاوه ناردیان بۆ لای حسه‌ین به‌گی وه‌كیڵی بوو به‌پێشمه‌رگه ، ساڵی 1971 به‌شێوه‌یه‌كی ته‌مومژاوی كوژرا .
12_ حه‌مه‌ی له‌مه‌و مورادی مام عه‌لی خه‌ڵكی بیاره بوون له‌ژێر ئه‌شكه‌نجدا گیانیان سپارد .. ..
- ئه‌و بێسه‌ر به‌رهی‌ی و كوشتن و ئه‌شكه‌نجدانه سه‌خته له‌به‌رهۆی نه‌بونی دادگا و ناحاڵیه‌تی بێ به‌ڵگه‌یی ڕویداوه ، له‌لایه‌كی تریش بڕیار به‌ده‌ستان خوارەوه ئاستی ڕۆشنبیری سیاسیان كه‌م بوه یان هه‌ندێك نه‌خوێنده‌وار بون ، له‌بری ئه‌وه‌ی شۆڕشه‌كان ئاستی ووشیاری پێشه‌رگه وكادیران و به‌رپرسان به‌رزكاته‌وه ، زیاتر گرنگی به‌شه‌ڕو ئازایه‌تی تفه‌نگ چێتی داوه ، به‌داخه‌وه له‌كۆتایدا گۆرستانی بێگوناهه‌كانیان دروست كردوه ، له‌مێژوی گه‌لی كوردستاندا ناسڕێته‌وه ....