هاوسەرۆكانی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی لە مێرگەپان لەگەڵ بەرهەم ساڵح كۆبونەوە
  2021-04-03       493       

ئەمڕۆ شەممە، هاوسەرۆكانی یەكیتی و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە مێرگەپان لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق كۆبونەوەو جەختیان كردەوە كە "پەسەندکردنی بودجە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک و کۆتاییهێنان بە لێبڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێم."

ئاوێنە: لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند"لەگەڵ هاوسەرۆک بافڵ تاڵەبانی و کاک قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوچەی گەشتیاریی مێرگەپانی شاری سلێمانی سەردانی د.بەرهەم ئە‌‌حمەد ساڵح، سەرۆککۆماری عێراقمان کرد. لە دیدارێکدا بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد دەربارەی دوا پێشهاتە سیاسی و ئابورییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەت مەسەلەی پەسەندکردنی بودجەی گشتیی عێراق و جێگیرکردنی پشکی کورد لەو بودجەیەدا."

ئەوەشی خستۆتەڕو"جەختمان کردەوە کە پەسەندکردنی بودجە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک و کۆتاییهێنان بە لێبڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و بوژاندنەوەی کەرتی ئابوری."

هەروەها لاهور شێخ جەنگی وتوشیەتی"دوپاتمان کردەوە کە پابەندبون بە یاسای بودجە دەبێتە مایەی ئیستیقراریی ئابوری و کۆتاییهێنان بەو کێشە داراییانەی کە ماوەیەکی زۆرە بەرۆکی خەڵک و موچەخۆرانی گرتبو."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×