"بڕی لێبڕینی موچە بۆ مانگی نیسان لەسەدا 15 دەبێت"
  2021-04-04       955       

كەناڵی روداو لەزاری بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاویكردەوە كە بڕی لێبڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی نیسان نزیکەی 15٪ دەبێت.

ئاوێنە:  ئەو بەرپرسە باڵایەی حكومەتی هەرێمی كوردستان کە نەیویستوە ناوی ئاشکرا بکرێت، وتویەتی"ئەو پارەیەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی رێککەوتنەکەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و ئەو بەشە داهاتەی ناوخۆ کە بۆی دەمێنێتەوە هێندە نییە کە بتوانێت تەواوی موچەی فەرمانبەرانی پێبدات و خەرجی راپەڕاندنی کارەکانی حکومەت و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیشی پێبکات."

هاوکات رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وەبەرهێنان و راژەی گشتی رایگەیاند"لەسەر بنچینەی ئەو رێککەوتنەی کراوە، هەولێر پارەی نەوتی فرۆشراوی 250 هەزار بەرمیلی رادەستی بەغدا دەکات و پابەندی رێککەوتنەکەش دەبێت."

وتوشیەتی"چاوەڕێ دەکەن مانگانە نزیکەی 750 ملیار دینار لە بەغداوە بگاتە هەرێمی کوردستان، ئەوە لە کاتێکدایە موچە بێ لێبڕین پێویستی بە نزیکەی 895 ملیار دینارە. جگە لەوە، حکومەت پێویستی بە پارەیەکە بۆ راپەڕاندنی کاروبارەکانی و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی."
 
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×