"تا ئێستا قەدەغەی هاتوچۆی سنوردار تەنیا پێشنیارەو نەبۆتە بڕیار"
  2021-04-07       406       

ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، تا ئێستا قەدەغەی هاتوچۆی سنوردار تەنیا پێشنیارەو نەبۆتە بڕیار.

ئاوێنە: هێمن قادر، وتەبێژی ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ، بە میدیاكانی پارتی وت، تا ئێستا قەدەغەی هاتوچۆی سنوودار تەنیا پێشنیاره و بڕیاری لەبارەوە نەدراوە.

ئاشكراشیكرد، ئه‌و بابه‌ته‌ هەڵگیراوە بۆ کۆبونەوەی داهاتوی لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا، لەوێوە بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێ كە قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەندرێت یاخود نا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×