لە هەولێر شەڕە تەقە رویداو بریندار هەیە
  2021-04-07       699       

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەر شەقامی 60 مەتری لەسەر روداوێكی هاتوچۆ شەڕو دەمەقاڵی لەنێوان دو لایەنی روداوەكەدا دروست بوەو كەسێكیان كە جلوبەرگی سەربازی لەبەردا بوە تەقەی كردوەو كەسێكی دیكەی بریندار كردوە.

ئاوێنە: یەکێک لە دوکاندارەکانی سەر شەقامەکە کە روداوەکەی بینوە رایگەیاند "ئۆتۆمبێلێکی رەش لەسەر شەقامەكە وەستابو و دیاربو هی کەسێک بو کە جلوبەرگی سەربازیی لەبەردابو، دواتر ئۆتۆمبێلێک هات و خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلە رەشەکەدا و دەمەقاڵێ دروستبو، دواتر دەنگی تەقە هات و کەسێک برینداربو."

بەوتەی ئەو دوکاندارە كە بۆ روداو قسەی كردوە"ئەو کەسەی تەقەی کردوەو کەسەکەی بریندارکردوە، جلوبەرگی سەربازیی لەبەردابوە چەکی دەرهێناوە و تەقەی کردوە و گوللـەیەکی لە کەسی بەرامبەر داوە و دواتر هەڵاتوە."


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×