لە نزیك بنكەی عەین ئەسەد دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە 24 موشەكی تێدابوە
  2021-04-08       624       

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ئەمشەو پێنجشەممە، هێزە عێراقییەكان لە رۆژهەڵاتی بنكەی ئاسمانی "عەین ئەسەد" دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گرتوە كە 24 موشەكی تێدابوە.

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، هێزە عێراقییەكان لەڕێگەی چاودێریی مەیدانی و هەوڵە هەواڵگرییەكانەوە سەعات 8ی ئەمشەو لە رۆژهەڵاتی بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری "هینۆ"دا گرتوە كە لەسەر رێگەی "هیت بەغدادی" لەناوچەی بەستامیە وەستابو.

ئاماژەی بەوەشداوە كە دوای پشكنینی ئۆتۆمبێلەكە دەركەوتوە سەكۆیەكی هەڵدانی موشەك و 24 موشەكی تێدابوە دەستكراوە بە پوچەڵكردنەوەی موشەكەكان.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە هێزە ئەمنییەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردوە بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانەی ئەو ئۆتۆمبێلەیان لەوێ راگرتوە تاوەكو رێكاری یاساییان بەرامبەر بگرێتەبەر.

بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد، دەكەوێتە پارێزگای ئەنبارو هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەخۆدەگرێت.


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×