پۆلیسی دهۆك؛ بەهۆی شەڕێكەوە پیاوێك كوژرا و گەنجێكیش برینداربوو
  2021-04-10       428       

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك رایدەگەیەنێت ، بەهۆی شەڕكردنەوە لە گوندی بادێی سەر بە شارەدێی زاویتەڤە پیاوێك كوژرا و گەنجێكیش برینداركرا.

ئاوێنه‌: هێمن سلێمانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردوەتەوە ، لە گوندی بادێی سەر بە شارەدێی زاویتەڤە لە نێوان دوو خێزاندا شەڕ روویداوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی شەڕەكەوە پیاوێك كوژرا و گەنجێكیش برینداركراو تەرمی كوژراوەكە گەیەنراوەتە پزیشكی داد و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە دەستیپێكردووە.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×