2021-04-14   375     
هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌مو هه‌وڵێكیان دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه به لێبڕینه‌وه و ده‌شڵێت، "حكومه‌ت و په‌رله‌مان و هه‌مو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان پێیان ناخۆش نیه موچه له‌كاتی خۆیدا بدرێت".
ئاوێنه: هێمن هه‌ورامی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، "كاره‌ساتی ئه‌نفال كاره‌ساتێك نیه تا له‌رابردودا بێت، به‌چه‌ندین شێوازی دیكه له‌ئێستا و له‌داهاتوشدا خۆی نمایشده‌كاته‌وه، وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان به‌بیر وڵاتان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ده‌هێنینه‌وه، هه‌مو هه‌وڵێكمان نه‌هێشتنی عه‌قڵیه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی ئه‌نفاله له عێراق".
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدان چاكسازی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاشكرایكرد، "راپۆرتی دوه‌می چاكسازی به‌مزوانه ده‌گاته په‌رله‌مان، راپۆرتی دوه‌م جیاوازه له راپۆرتی یه‌كه‌م، راپۆرتی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌بو چه‌ند لیژنه و رێنمایی ده‌ركراون، له‌راپۆرتی دوه‌مدا، رێنمایی و هه‌یكه‌لیه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه تازه‌كان ده‌خرێته‌ڕو، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌كاتی زیاتر هه‌بوه بۆیه تا ئێستا دواكه‌وتوه".
سه‌باره‌ت به پرسی لێبڕینی موچه و داواكاری په‌رله‌مانتاران بۆ پابه‌ندكردنی حكومه‌ت به‌پێدانی موچه‌ی ته‌واوه‌تی فه‌رمانبه‌ران، هێمن هه‌ورامی هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا ئاشكرایكرد، "ئێمه چاودێری ئه‌وه‌ین حكومه‌تی هه‌رێم چاكسازی له داهاته‌كانی بكات، شاندی دانوستانكار ته‌واو پابه‌ندی رێكه‌وتنه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ، ئه‌وه‌شی به‌ئاشكرا به‌هه‌مولایه‌ك راگه‌یاندوه، پابه‌ندبونیش به‌و رێكه‌وتنه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر حكومه‌تی عێراق، له‌م ماوه كه‌مه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه حكومه‌تی فیدڕاڵی بۆ مانگه‌كانی یه‌ك و دو، سێ ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ند پابه‌ند ده‌بێت.
وتیشی، ئه‌وله‌ویه‌تی كاری په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ته‌واوی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه ئه‌وه‌یه موچه به‌ته‌واوی بدرێت، هیچ لایه‌نێكیان پێی ناخۆش نیه له‌واده‌ی خۆیدا بدرێت، "به‌ڵام ئێستا ئێمه‌ش هه‌مو جهودێكمان ئه‌وه‌یه موچه له‌كاتی خۆیداو به لێبڕینه‌وه بدرێت".