2021-04-15   1829     
جه‌میل بایك، هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه له‌نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا نهێنیی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئاشكراده‌كات.
ئاوێنه: جه‌میل بایك له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی "Responsible Statecraft" باس له ئاڵوگۆڕی نامه‌ی ناڕاسته‌وخۆی په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كات و ده‌شڵێت "هه‌ندێك له‌یه‌كه‌كانی په‌كه‌كه چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجامداوه".
هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا چوار ملیۆن دۆلاری وه‌ك پاداشت بۆ هه‌ركه‌سێك داناوه كه زانیاریی له‌باره‌ی جه‌میل بایك ئاشكرابكات، به‌ڵام به‌وته‌ی بایك ئه‌و ئاماده‌یه بۆ "ڕاستكردنه‌وه"ی هه‌ندێك بابه‌تی ڕابردوو.
جه‌میل بایك ورده‌كاریی كۆبوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئاشكرانه‌كردوه و ته‌نیا گوتویه‌تی "ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌مان له‌گه‌ڵیان هه‌بێت".
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا بایك ڕه‌تیده‌كاته‌وه په‌كه‌كه په‌یوه‌ندیی به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)وه هه‌بێت، به‌ڵام نایشارێته‌وه به‌شێك له شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده، پێشتر گه‌ریلای په‌كه‌كه بوون.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌و پێگه‌یه، ئه‌مریكا نیگه‌رانه له هه‌ندێك له هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی توركیا بۆسه‌ر هه‌سه‌ده و پێیوایه ناكرێت هێرشبكرێته سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كه‌ی كه شه‌ڕڤانانن.