توركیا كوژرانی سەربازێكی لە باشیك رادەگەیەنێت
  2021-04-15       240       

پاش ئەو هێرشەی شەوی رابردوو بنكەیەكی هێزەكانی توركیای لە باشیك گرتەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە كوژرانی سەربازێك رادەگەیەنێت.

ئاوێنه‌: وەزارەتی بەرگریی توركیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی نیسان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، شەوی رابردوو هێرشێکی موشەکیی کراوەتەسەر بنکەی سەربازیی هێزەکانی سوپای تورکیا لە باشیک.

بەپێی راگەیەنراوەكە، لەو سێ موشەکەی ئاراستەکراون یەکێکیان کەوتوەتەسەر ناوچەی بنکە سەربازییەکە و، دوو موشەکەکەی دیکە کەوتونەتە ناو گوندەکە و ئەوەشی ئاشکراکرد کە هێرشەکە كوژرانی سەربازێکی لێکەوتووەتەوە و لە گوندەکەشدا منداڵێک برینداربووە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەشداوە، لە دوای پەلامارەکە فڕۆکەی چەکداریی بێفڕۆکەوانیان ناردوەتە شوێنەکە و دەستبەجێ رێکاری پێویستیان گرتووەتەبەر.

شەوی رابردوو بنكەی زلیكان لە ناحیەی باشیك، كە دەكەوێتە باكووری موسڵ و هێزەكانی توركیای تیایە لەڕێی چەند موشەكێكەوە هێرشی كرایەسەر.

بەپێی زانیارییەكانی شەوی ڕابردوو دوو لە موشەكەكان لەنێو بنكە سەربازییەكە كەوتووەتە خوارەوە و موشەكێكیش لە ناوچەیەكی دانیشتووان نشین كەوتووەتەوە و بەهۆیەوە منداڵێكی تەمەن 12 ساڵان برینداربووە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×