تەندروستی هەولێر: بێ خۆتۆماركردن كەس سەردانی سەنتەرەكانی وەرگرتنی ڤاكسین نەكات
  2021-04-15       398       

تەندروستی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەكات بەبێ خۆتۆماركردن لەڕیگەی ئۆنڵاینەوە هیچ كەس سەردانی سەنتەرەكانی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا نەكات و جەختیش دەكاتەوە كە هەمو جۆرەکانی ڤاکسینی بڕیارلێدراو و بەردەست، سەلامەتن و باشن بۆ بەکارهێنان.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا سەبارەت به وەرگرتنى ڤاكسينی دژی كۆرۆنا، هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە لەشاری هەولێر چەند سەنتەرێكى دياريكراو هەن بۆ لێدانی ڤاكسينەکەو پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت "بۆ ئەوەی بە یەکسانی بە هەمو هاوڵاتییان بدرێت."

ئەوەشی خستۆتەڕو"داواكارين هاوڵاتیان ناوی خۆیان تۆمار بکەن. تکایە بە بێ خۆتۆماركردن( موعد)، كەس سەردانى سەنتەرەكان نەكات، بەڵكو پێویستە له ڕێگەى ئؤنڵاينەوە ناوی خۆيان تۆمار بكەن بۆ ئەوەی کاتی وەرگرتنى ڤاكسينیان بۆ دەستنيشان بكرێت، هيچ كەس و لايەنێكیش بۆی نيیه بەدەر له نۆرەگرتن و سيستەمی ناو تۆمارکردن، سەردانی سەنتەرەکان بکات و قەرەباڵغی دروست بكات."

تەندروستی هەولێر جەختی كردۆتەوە كە "هەمو جۆرەکانی ڤاکسینی بڕیارلێدراو و بەردەست، سەلامەتن و باشن بۆ بەکارهێنان."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×