پۆلیسی تەقتەق: باوکێک دانی بەوەدا ناوە كە کچەکەی خۆی خنكاندوە
  2021-04-15       421       

تەرمی ژنێک لە زێی بچوک لە نزیک گوندێکی ناحیەی تەقتەق بە خنکێنراوی دۆزرایەوه‌ و پۆلیس ده‌ڵێت، "باوکی ئەو ژنە دانی بە کوشتنی کچەکەیدا ناوە."

ئاوێنە: هەرێم دڵشاد، لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی تەق تەق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئاگادارکراونەتەوە لە دۆزینەوەی تەرمێک لە نزیک گوندێکی سەر بە ناحیەی تەقتەق، دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس بۆ شوێنی روداوەکە تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کۆیە کراوە."

وتیشی، "باوکی ژنەکە دانی بەوەدا ناوە کە خۆی کچەکەی لەناو ئاوی زێی بچوک خنکاندوەو تەرمەکەی لەوێ جێهێشتوە، هاوکات لە پزیشکی دادی دەرکەوتوە کە ئاسەواری چەقۆ لەسەر دەستی ژنەکە هەبوە."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"ئەو ژنە تەمەنی (23) ساڵە و خاوەنی منداڵێکە."

به‌وته‌ی لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی تەقتەق، "ڕوداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتیە و کەسێکی دیکە بریندارە کە لەلایەن هاوسەری ژنە خنکێنراوەکە بە چەقۆ بریندارکراوەو  ئێستا بە برینداری دەستبەسەر کراوەو لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ روداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردوه‌."

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×