تۆڕی پاراستنی تەندروستی ڕەخنەی توند لە یەکێتی دەگرێت
  2021-04-16       895       

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی رایگەیاند، بەگوێرەی ئەو زانیاری و وێنانەی کە دەست تۆڕەکەمان کەوتوە، یەکێتی بەردەوامە لە بەکارهێنانی موڵکی گشتی تەندروستی بۆ مەبەستی تایبەتی حیزبی.

ئاوێنە: تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی خستۆتەڕو"لە تازەترین نمونەدا، مەڵبەندی شارەزوری ئەو حیزبە ئەمبوڵانسی حکومی بەکارهێناوە بۆ مەبەستی حیزبی."

ئەوەشی خستۆتەڕو"وەکو لە وێنەکاندا دەردەکەون، مەڵبەندەکە ئەمبوڵانسی تەندروستی هەڵەبجەی بردوە و بەکاریهێناوە گوایە بەناوی 'کۆڵ سەنتەرەوە'."

تۆڕەكە وتوشیەتی"ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم ڕەفتارەی یەکێتی دەکەین. ئەمە کردارە وەکو بانگەشەی هەڵبژاردن تەماشا دەکەین. هەروەها دەستدرێژییەکی گەورەیە بەرامبەر دەزگا تەندروستییەکان."

ئاماژەی بەوەشداوە كە "یەکێتی نیشتیمانی ڕێکخراوی خێرخواز نییە بۆ ئەوەی کۆل سەنتەرو ئەمبوڵانسی گەڕۆک رێکبخا. یەکێتی ئەگەر ڕاست دەکات با لە ڕێی چاککردنی کەرتی وێرانی تەندروستییەوە خزمەتی خەڵکی بێخزمەتی شارەزور و کوردستان بکات."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×