مەسعود بارزانی: هەموو بستێکی خاکی کوردستان شاهیدی مەزڵومییەت‌و قوربانیدانه‌
  2021-04-16       619       
لەساڵیادی کیمیابارانکردنی ناوچەی بالیسان‌و شێخ وەساناندا، مەسعود بارزانی رایگەیاند، "هەموو بستێکی خاکی کوردستان شاهیدی مەزڵومییەت‌و قوربانیدانه‌".

مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان لەتویتەری خۆی لەپەیامێکدا رایگەیاند، "هەموو بستێکی خاکی کوردستان شاهیدی مەزڵومیەت‌و قوربانیدانی گەلی کوردستانە. لەیادی سی‌و چوارساڵەی تاوانی کیمیابارانکردنی دەڤەری بالیسان‌و شێخ وەسان هەزاران سڵاوو درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەو تاوانەو هەموو شەهیدانی کوردو کوردستان دەنێرین."

34 ساڵ لەمەوبەر حکومەتی ئەو کاتی عێراق گوندی شێخ وەسانان و شارۆچکەی بالیسانی کیمیاباران کرد، بەو هۆیەشەوە 265 كه‌س شەهیدبون‌و 350ی دیکەش برینداربون،
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×