دوو مانگ بەسەر بڕیاری سزادانی چالاكوانانی بادینان‌و دۆخی دادگاو دەسەڵاتی دادوەری
  2021-04-16       519       

چۆمان محەمەد عەلی

‌دوو مانگ به‌سه‌ر بڕیاری دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، بە سزادانی شەش ساڵ بۆ پێنج چالاكوانی دەڤەری بادینان، به‌ڵام سه‌رباری ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ناوخۆ و راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان خستنەروی پیشلكاری و كارە نایاسیەكان و دانپیانانی بەزۆریان، هاتنەسەرخەتی رێكخراوەكانی ناوخۆ و دەرەكی و سەرجەم دەسەڵاتە باڵاکانی هەرێم، بەڵام هیچ پێشكه‌وتنێك یان بریاری پێداچوونه‌وە لەلایەن دادگای پێداچونەوە بەوبریارە ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

راستە و حاشاهەڵنەگرە، بێمتمانەیی بە دادگاو دەسەلاتی دادوەری لەقۆناغێكی یەكجار مەترسیداردایە، دەستوەردان و سەربەخۆنەبونی یٔەم دەسەڵاتە  یٔەوەندە زەق و دیارە شیاوی بەلگەبۆهێنانەوە نیە، رودەدات لەدەولەتانی تریشدا بەهۆی كێبركێ و ململانێی لایەنە سیاسیەكان هاولاتی باوەرو متمانەیان بە پەرلەمان وحكومەت نەمێنیت، بەلام كارەسات وخەم و مەترسیەكە لەوەدایە بێمتمانەی بۆ نێو دادگاو دەسەلاتی دادوەری گەیشتۆتە ترۆپك كە یٔەمە دڵخوازی یٔێمە نیە، چونکە مەترسیەكانی بۆسەر شیرازەی كۆمەلگاو ناجێگیری یٔاسایشی كۆمەڵایەتی پەی پێدەبەین، بۆیە ناكرێت دادگا بكرێتە یٔامرازی پاكتاوكردنی ركابەرانی سیاسی.

یٔەم كەیسە پەیوەستە بە یٔازادی رادەربرین و بەرتەسكردنەوەی پانتایەكانی یٔازادی، نوینەری ولاتانی یٔەوروپا و یٔەمریكا  زۆر بەجدی لەسەر خەتن بۆ بریاری دادگای پێداچونەوە، یٔەم سزایە كاریگەری راستەوخۆی دەبێت بۆ یٔەوەی ولاتان هێندەیتر بەچاوی ناشیرین لێمان بڕوانن، لێکەوتەی بۆ سومعە و پێگەی هەرێم دەبێت لای وڵاتانی ڕۆژیٔاواو یٔەمریكا، لەگەلیدا پەیام و مەترسیەكانی بۆ تاك بەتاكی یٔەم کۆمەڵگایەشە، چونکە پێشبینی كراوە ڕوبەروی هەمومان ببیێتەوە گەر یٔەم چات و نامەگۆرینەوەیەی مەسنجەر ببێتە كرداری تاوانكاری، بۆیە حیزبە سیاسیەكان یٔەبێت بەخەمی یٔەم كەیسەوەبن، چونکە مەترسیە بۆ کۆمەڵگاو كاری سیاسی خۆیان پیش هەمووكەس، یٔێمە نە ماف بەخۆمان دەدەین دەست وەردەینە دادگا و نەدەسەڵاتی دەستوەردانمان هەیە، چونکە دیارو یٔاشكرایە دەستوەردان بەكێ و چ حیزبێك دەكرێت، بۆیە تەنها داوادەكەین لەدادگای پێداچونەوەی هەرێمی كوردستانی بەڕێز، سەرباری تگبیقی  بڕگەو مادە یاساییەكان، رەچاوەی هەستیاری كەیسەكەو یٔەو هەمو پێشلكاریە یاسایانە بکەن کە خراوەتەڕو، لەخەمی گێڕانەوەی متمانەبن  بۆ دادگاو یٔەم دەسەلاتە پیرۆزە، چونکە بریارەكەی یٔیوەی بەڕێز سەرباری یٔەوەی چاودێری دەكرێت لەلایەن نوێنەرانی وڵاتانی یٔەوروپاو یٔەمریكا لەهەرێم، سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و بەشێكی حكومەتیش چاوەڕوانی بڕیاری دادپەروەرانەی یٔێوەن، تەمەنا دەكەین دادگای پێداچونەوە یٔەم وێنەیە پێچەوانە بكاتەوە کە لە خەیاڵدان و زهنی یٔێمەدا كێشراوە، با یٔیرادەی سیاسیش هەبێت بۆ سزادانی یٔەم چالاكوانانە بەڵام دادگا بریاری دادپەروەرانەو یاسایی بدات بۆهەڵوەشانەوەیان، كە بەندە یٔومیدم كەمە یٔەمە ڕوبدات، چونكە لە ڕابردوو زۆر كەیس و واقیع هەبوو وادەنەچوو، بۆیە یٔەم كەیسە دەبێتە دواین بزمار لە تابوتی بێمتمانەی بەدەسەلاتی دادوەری.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×