2021-04-18   347     
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 20 رۆژی رابردودا حه‌وت كه‌سیان به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركردوه.
ئاوێنە: له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی هه‌وڵی تیمه‌كانیان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بازرگانی به‌مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌كه‌ن و به‌كاریده‌هێنن، له‌ماوه‌ی 20 رۆژی رابردودا، حه‌وت كه‌سیان ده‌ستگیركردوه كه یه‌كێكیان ژنێكه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، تۆمه‌تباره‌كان دو كه‌سیان بازرگانن، یه‌كێكیان دانیشتوی قه‌زای شه‌قڵاوه‌یه‌و به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی یاریده‌رێتی ئاسایشی ته‌قته‌قی سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر ده‌ستگیركراوه كه 1.200 (یه‌ك كیلۆ و دوسه‌د) غرام كریستاڵی پێبوه .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێنج كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌شیان به‌كارهێنه‌رن و دانیشتوی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن ئه‌وماددانه‌ی به‌كاریان هێناوه له جۆری (#كریستاڵ_و_حه‌شیشه) بون.
ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشكراشیكرد، سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان حه‌وت كه‌سن و به‌فه‌رمانی دادوه‌ری دادگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌پێی مادده‌كانی (26) و (30) له‌یاسایی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌رو كارتێكاره عه‌قڵیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ژماره (1) ساڵی 2020 ڕاگیراون.