مارکۆ مانچینی بەڕێوەبەری پێشوی دەزگای ههواڵگرى ئیتاڵیا رایگەیاندوە، عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەر لەشاری تاران لەحەشارگەیەکی زۆر قایمکراودا دەپارێزرێت.
لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی نۆڤا ڕایگەیاندوە، عەلی خامنەیی لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی لەپەناگەیەکی قایمکراودا لەقوڵایی 90 بۆ 100 مەتر ژێر زەوی لەناوچەی لاڤیزان لەتاران، کە بەسیستەمی دژە فڕۆکەو سیستەمی بەرگریی بۆمب تەیارکراوە، دەپارێزرێن.
مانچینی دەڵێت، "ئیسرائیل لەڕێگەی بریکارەکانی مۆسادەوە توانیویەتی دزە بکاتە ناو سوپای پاسدارانو دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە، تەنانەت سەرکەوتوو بوە لەچاندنی بریکار لەناو بازنەی نزیکی خامنەیی".
هەروەک ئهوهشى ڕونكردوهتهوه، "هێرشەکانی ئەمدواییەی ئیسرائیل، بەتایبەتی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لەسەر بنەمای زانیارییە ناوخۆییە وردەکان بوە، کە هەندێکیان لەبیناکانی نزیک لەئامانجە مەبەستدارەکانەوە کۆکراونەتەوە".
مەنچینی ئەم ئۆپەراسیۆنانەی بەلوتکەی پلانێکی هەواڵگری درێژخایەن هەژمارکردوە کە لەلێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان دەرچوەو گەیشتوهتە ئامانجی بێلایەنکردنی سەرکردایەتی سیاسییو ئایینی ئێرانە.
لەکۆتاییدا دەڵێت، هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەر متمانەی ئیسرائیلی بەزیرەکی مرۆڤ گەڕاندەوە دوای چەندین ساڵ لەپشتبەستنی زۆر بەتەکنەلۆژیای ئەلیکترۆنی.