سوپای پاسداران: بۆ یەكەمجار موشەكی "سەجیل"مان بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل بەكارهێنا
  2025-06-18       1564       

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بۆ یەكەمجار موشەكی "سەجیل"یان بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل بەكارهێناوە كە موشەكێكی بالیستییەو نزیكەی دو هەزار كیلۆمەتر دەبڕێت.

ئاوێنە: سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بۆ یەكەمجار موشەكی جۆری "سەجیل"یان بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل بەكارهێناوە.

سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەداوە "سەجیل، یەكێكە لە دەقیقترین و بەهێزترین چەكە ستراتیژییەكانی ئێران كە توانای دزەكردن و وێرانكردنی ئامانجە گرنگەكانی دوژمنی هەیە."

بەپێی میدیای ئێران، موشەكی "سەجیل"، موشەكێكی بالیستییەو بە مەودای 2000 كیلۆمەتر دەبڕێت و درێژییەكەی 17،57 مەترو تیرەكەی 1،25 مەتر و كێشی 23 هەزارو 623 كیلۆیەو مەودا هەڵەكردنی لەخوار 10 مەترەوەیە.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×