ئاژانسى میهرى ئێرانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له باشوورى تاران هێزه ئەمینیەکان و هێزێكى نه‌ناسراو كه ئێران ده‌ڵێ "سەر بەمۆسادن" شه‌ڕى چه‌كدارى روویداوه.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە 18ى حوزه‌یران، ئاژانسى میهرى ئێرانى بڵاوى كرووه‌ته‌وه، "له شارۆچكه‌ى ره‌ی باشوورى تاران، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزێكى ته‌ناهى و شانه‌یه‌ك دروست بووه، ئه‌و گرووپه پێوه‌ندییان به هه‌واڵگریى ئیسرائیله‌وه هه‌یه".
ئاژانسه ئێرانییه‌كه ده‌شڵێ، "شانه‌كه پلانیان هه‌بوو له ناوچه قه‌ره‌باڵغه‌كانى دانیشتووان، كرده‌ى تیرۆریستى بكه‌ن و شكست به پلانه‌كه‌یان هاتووه".
له رۆژى یه‌كه‌مى هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، ئه‌و وڵاته ددانى به‌وه ناوه ئه‌ندامانى مۆساد له ناو تارانن، به‌و تۆمه‌ته‌یش چه‌ندان كه‌سیان گرتووه، به‌ڵام یه‌كه‌مجاره باس له پێكدادانى چه‌كدارى ده‌كرێت.