شانەی راگەیاندنی ئەمنی: هێرشە موشەكییەكەی سەر فڕۆكەخانەی بەغدا زیانی گیانی لێنەكەوتۆتەوە
  2021-04-23       590       

شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق رایگەیاند، شەوی رابردو سێ موشەك لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كەوتونەتە خوارەوەو هیچ زیانێكی گیانیان لێ نەكەوتۆتەوە.

ئاوێنە: شانەى راگەیاندنى ئەمنى، ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرایكرد، لەکۆى هەشت موشەک، سێ موشەک لە دەوروبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا کەوتونەتە خوارەوە و موشەکێکیان لە نزیک زیندانى مەرکەزى کەرخ و یەکێکی تریان لە نزیک ئەکادیمیاى دژە تیرۆر لە گۆڕەپانێکى چۆڵ و سێهەم موشەکیش لە نزیک بارەگاى یەکێک لە فەوجەکانى تەدەخولی خێرا کەوتنە خوارەوە. 

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە موشەکەکان هیچ زیانێکى گیانییان لێنەکەوتۆتەوە و ئەو موشەکانەیشى کە نەتەقێنراون لەسەربانى یەکێک لە ماڵە چۆڵەكانی ناوچەکە دەستیان بەسەردا گیراوە كە لەلایەن تیمە تایبەتمەندەکانەوە پوچەڵ کراونەتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×