سێ رۆژ ماتەمینی لە عێراق راگەیەندرا
  2021-04-25       491       
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو بەهۆی ڕوداوێكی ئاگركەوتنەوەوە 23 كەس گیانیان لەدەستدا، حكومەتی عێراق سێ رۆژ ماتەمینی سەرانسەری راگەیاند.

ئاوێنە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە، حكومەتی عێراق بڵاویكردەوە: بەهۆی ڕوداوی ئاگركەوتنەوەكەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبەت بە كۆرۆنا سێ رۆژ ماتەمینی لەسەر تاسەری وڵات دەبێت.

لەسەر ئەو پرسە، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەم جۆرە روداوانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی كەمتەرخەمیكردن هەیە و دەبێت دەستبەجێ هەموولێكۆڵینەوەكان دەست پپێبكەن و هەریەك لە بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و ئاسایش و بەشی چاككردنەوە و وەرشەی نەخۆشخانەكە و هەر كەسێك پەیوەندی بە روداوەكەوە هەبێت و دەركەوێت كەمتەرخەمی كردووە لێپرسینەوە و لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێت.

جێگەی باسە شەوی رابردوو ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبەت بە چارەسەری كۆرۆنا لە ناوچەی پرسی دیالەی بەغدا كەوتەوە و بە هۆیەوە نزیكەی ٢٣ كەس گیانیان لە دەستدا و دەیانی دیكە برینداربوون و نەخۆشخانەكەش چۆڵكرا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×