قائیمقامیەتی سلێمانی
دەست بەسەر بڕێک شیرینی ماوەبەسەرچودا دەگرێت کە بەشێوەی هەڵڕژاو بەسەر هاوڵاتیاندا
ساغکراوەتەوەو داواش لە هاوڵاتیان دەكات ئەو نوقڵ و چکلێتانە نەكڕن كە بەهەڵڕژاوی
دەفرۆشرێن.
ئاوێنە:
قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی، لەزاری لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی
قائیمقامیەتەوە، رایگەیاند: بەدواداچون بۆ ئەو نوقڵ و شیرینیانە کراوە کە بەشێوەی
هەڵڕژاو لەدوکانەکانداو هەروەها لەلایەن دەستگێڕەکانەوە بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێن، دەرکەوتوە
بەشێکی ماوەی بەکارهێنانیان بەسەرچوە کە شیاوی خواردن و بەکارهێنان نین.
وتیشی"بەپێی
رێنماییەکانی تەندروستی، ئەو خواردن و خواردنەوانەی ماوەیان بەسەر دەچێت، پێکهاتەیان
دەگۆڕێت بۆ مادەی زیان بەخش و زیان بەتەندروستی هاوڵاتیان دەگەیەنێت."
لەشکر حەمید، سەرۆکی
لیژنەکان داواشی لەهاوڵاتیان كرد، لەکاتی بازاڕکردن و کڕینی پێداویستی رۆژانەدا بەوردی
سەرنج لە بەرواری دروستکردن و بەسەرچونی بدەن و ئەو نوقڵ و چکلێتانەی بەهەڵڕژاوی دەفرۆشرێن
مەکڕن، هەروەها لەکاتی هەبونی گومان لەڕێگەی ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە پەیوەندی
بە لیژنە هاوبەشەکانەوە بکەن.
ئاماژەی بۆئەوەشکرد،
لەهەر شوێنێک دەست بەسەر خواردن و خواردنەوەی ماوە بەسەرچودا بگیرێت دادەخرێت و
خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.