لەعێراق 30 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2021-05-03       396       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زیاتر بوە لەوانەی توشی كۆرۆنا بون و هاوكات 30 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 37 هەزارو 780 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان پێنج هەزارو 68 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتربون بون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە حەوت هەزارو 351 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 30 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە هەشت حاڵەتیان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەك ملیۆن و 79 هەزارو 998 كەس و لەوانە 15 هەزارو 566 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 964 هەزارو 551 كەسیان چاكبونەتەوەو 99 هەزارو 881 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 555 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×